Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 9

2022-06-17 06:25:11
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ ھەینی
٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

مەپرسە دەردی غەریبی و لەززەتی وەتەنم

ئەوی لەدەستی دەگریام ئەمێستە بۆی دەگریم

#حاجی_قادری_کۆیی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
411 views03:25
Open / Comment
2022-06-16 21:31:03 ‍ #کەوتنی_ژمارەکان

نووسین: #شێرزاد_حەسەن

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
442 views18:31
Open / Comment
2022-06-16 20:30:12
#چەرخ

تا هەنووکە تەسبیحێک، چەرخێک، قەڵەمێکم

لە سەر دەشپووڵی تەکسییەک

لە سەر مێزی مەیخانەیەک

لە سەر سێنگی کتێبێک

جێ نەهێشتووە


کە چی ڕۆژ نییە دڵم

لە نێو دڵی کچێ

لە نێو دەمی کچێ

لە نێو لەپی کچێ

جێ نەمێنێ....
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#قوبادی_جەلی_زادە
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
466 views17:30
Open / Comment
2022-06-16 15:30:16
#بەشێک_لە_کتێب
ــــــــــــــــــــــــــــــ

(نامەی مەنسوور بۆ سەوسەن فیکرەت گوڵدانچی)

چاکترە بۆ من تۆ نەبینمەوە. .هیوادارم بمبووریت. نامەوێ خۆم بخەمە بەر تاقیکردنەوەیەکی وەهاوە...بۆیە لەگەڵ کۆتاییی ئەم نامەیەدا بەبێدەنگی..بەبێ ماڵاوایی، هەموو ئەم شارە و ئەم یادگارییانە بۆ هەتاهەتایە جێدەهێڵم...
هیوادارم لەگەڵ یەکێک لە داخوازەکانی تردا ئاسوودە بژیت.
هیوادارم هەر پیاوێک تۆ هەڵدەبژێرێت ڕێزی ئەو خەیاڵە گەورانەت بگرێت...
من ماڵاواییت لێدەکەم.
هەمیشە ئاسوودە بە و هەمیشە بیرتدەکەم.
عاشقی ئەبەدی خۆت: مەنسوور ئەسرین.. .

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#کۆشکی_باڵندە_غەمگینەکان
#بەختیار_عەلی

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
481 views12:30
Open / Comment
2022-06-16 10:30:25

تفەنگەکانمان
گوڵی گرتووە،
بەڵام
خەباتمان
بەردەوامە
هەتا دەگەینە
ئاسۆیەکی
گەش

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
521 views07:30
Open / Comment
2022-06-16 09:40:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"گوڵی حەرفێک"

هەر بیر لە تۆ دەکەمەوە..
لە ڕوخسارت،
لە زرینگەی ڕیتمی ناوت،
لە باڵایەک کە من هەرگیز نەمبینیوه ،
کەچی ئەگەر بێیت و نەیت،
جیلوەی تیشکت،
سەرتاپێی تەمەن دەکاتە بڵێسەیەک.

من لە کونجی خەراباتی ئەشقی تۆدا،
لە تاریکیی تاریکیدا،
هەر ئایەتی ڕووناکاییت حونجە دەکەم
کە بیر لە تۆ دەکەمەوە
بێ لە دەنگت،
هیچ ناژنەوم،
بێ پیتەکانی ناوی تۆ،
گوڵی حەرفێک،
لە زمانمدا ناپشکوێت.

ئەگەر بێیت و
یا هەر نەیشێیت
ئیدی چارەنووسی منە،
کە لە شەوستانی ئیشقا،
ڕوو لە پەیژەیەکی تیشکین،
هەتا بوونم دەبێتە هەتاو،
هەر دەرسی ناوت بخوێنم.

کە بیر لە تۆ ناکەمەوە ...
تیرۆژێکی سپی سپی،
وەک باڵی هەور،
لە هزرینمدا هەڵدەبێت.
ڕەوە ئاسکێک،
لە بۆنی میسکی ناوی تۆ،
لە مێرگی سەوزی ڕۆحمدا،
دێت و دەچێت.

ئەمە قەدریی کام عیشق و
کام سووتانه ،
دووڕێیانی بیرکردنەوە و
نەکردنەوە ،
دەکاتە یەک؟!

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#پشکۆ_نەجمەدین
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
456 views06:40
Open / Comment
2022-06-16 06:40:08
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ پێنجشەممە
۲٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

من له ئێخەت هەرچی واژەی
جوان هەیه دەیخوێنمەوه
لاپەڕەی سینەی تۆ بۆ من
کاری سەد دەفتەر دەکا!

#هێدی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynysrawe
527 views03:40
Open / Comment
2022-06-15 16:40:08

#گۆرانی:
"ئەگەر ئەمجارە بێمەوە"
شیعری: #عەبدوڵڵا_پەشێو
بە دەنگی:
هونەرمەند #حەسەن_زیافەتی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
بەیانییان
وەک بەرخۆڵەیەکی ساوا،
لەناو قەرسیلی پاراوا
تل دەخۆم و
گیایەکی تفت، تێرتێر دەجووم،
تا کفت دەبم،
پێ و بەلەکم
لە شەونمی سارد هەڵدەسووم!
* * *

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
وەک سمۆرە،
بە دارگوێزە بەرزەکانا هەڵدەگەڕێم،
وەک پەڵەیەک هەوری نەوی
بەسەر کێڵگە سەوزەکانا دەخولێمەوە،
وەک شەنگەبی
بەسەر چەما،
بەسەر گشت زنارەکانی
کەنارا... دەچەمێمەوە،
ئاخ، بەس ئەمجارە بێمەوە!
* * *

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
سەرنج دەدەم
گوڵەگەنم چۆن زەرد دەبێ،
هەنار و سێو چۆن پێ دەگەن،
قەتێیەکان
هێلانەیان چۆن چێ دەکەن!

سەرنج دەدەم،
زەڕنەقووتە چۆن باڵ دەگرێ،
پەڕەسێلکە کۆچەرەکان،
لەسەر تێلی کارەبای ڕێ،
چۆن ڕیز دەبن،
جۆگەلەکان لە کوێوە دێن،
بۆ کوێ دەچن!
* * *

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
لە گۆی مەمکی هەر کانییەک
قومەئاوێک دەخۆمەوە،
گشتیان دەکەم بە دایکی خۆم
لە هەر ئەشکەوتێکا، شەوێک
سەر بە گاشەبەردێک دەکەم،
گشتیان دەکەم به لانکی خۆم
* * *

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
زمانی گڕ دەهێنمەوە بۆ لاڵەکان
شاپەڕی گڕ دەهێنمەوە
بۆ فڕندە بێباڵەکان!
* * *

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
ناهێڵم لاوان گوڵ بچنن
بۆ گوڵدانی مردووی سەر مێز
فێریان دەکەم
کە چوونە ژوان
لە بەرۆکی کچانی دەن،
ئەوسا بیانکەنە ئامێز!
* * *

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
- مناڵانی مۆسکۆی چاوشین فێریان کردووم -
بێ شیرینی
سەر ناکەم بە هیچ ماڵێکا
زۆر جۆلانەی نەرم و سادە
بۆ مناڵان هەڵدەبەستم

لە جەژنی لە داکبوونیانا
- کە نییانە -
بەشدار دەبم...
لەباتی مۆم دادەگیرسێنم ئەنگوستم
گڕ بەردەدەم
لە گلێنەی چاوەکانم،
لە ساواترین هەڵبەستم.
* * *

ئەگەر ئەمجارە بێمەوە:
هەر بێشکەیێک بێتە ڕێگەم،
بە شێنەیی بە سەریا دەنووشتێمەوە
ئاخ، مناڵان!
ئاخ، بەس ئەمجارە بێمەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

@abdulla_pashew
55 views13:40
Open / Comment
2022-06-15 12:40:07 @tapuynusrawe

#ئەو_ڕۆژانەی_لە_بیر_ناکرێن
#سەبایا
#جەمال_خەمبار
#تاپوی_نووسراوە

ئەوانە کەنیزەکی کۆشک و سەرای خەلیفەکانی ئێوە نین !

ئەوانە حۆرییەکانی بەهەشت و
غەنیمەتی شەڕ و فتوحاتی خوێناویی
والی و ئەمیر و جانەوەرە مەرگدۆستەکانی ئێوە نین !

ئەوانە گوڵ و دڵ و گلێنەی داگیرساوی ئێمەن

ئەوانە ژنی جوامێر و
ئەوانە ئافرەتی سەلار و
ئەوانە کچانی وەک چرای پڕ لە شەوقی ناو دڵی ئێمەن !

بۆ هەر دۆزەخێکیان ببەن ،
ئەوان هەر لەسەر چڵی ڕۆحی ئێمە دەنیشنەوە .

لە ناو لمی هەر فەتوایەکی تاریکدا حەشاریان دەن
ئەوان هەر کانی و تریفە و ئەستێرە نازدارەکانی ئێمەن .

ئەو کچە پەپولانە بۆ کوێ دەبەن ؟
ئەو کۆترە ژنانە بە کام ئایەتی ئەنفالدا هەڵدەواسن ؟
کچ و ژنە ڕەشپۆشەکانمان بدەنەوە و
خۆتان بچنەوە بۆ دۆزەخ !

بڕۆنەوە بۆ بیابانێک ،
نە مێر‌گی ژیان دەناسێ ، نە کانیی ئومێدێک .

حاشا ئێمە ، نە دەبینە دراوسێتان ،
نە دەبینە هاوسەفەر و هاودین و هاوڕێتان !

ئێوە هەموو بەیانییەک ، لەسەر عیشقێک ، خۆر سەردەبڕن !

ئێوە لە هەموو حیکایەتێکدا ،
لەسەر شیرینێک
دەیان فەرهاد تیرۆر دەکەن !

بڕۆن ،
خۆتان و شمشێرەکانی خوێنتان
خۆتان و جەللادەکانی ناو سەرتان
خۆتان و ویلایەتی تاریکستانی ناو دڵتان
بخەنە چاڵی مردنەوە !

بڕۆن و ئیتر فڕینەکانی ئەم وڵاتە بێ باڵ مەکەن !
بڕۆن و ئیتر چراکانی ئەم وڵاتە بێ ماڵ مەکەن !
بڕۆن و
ئەستۆی چڵکنی خۆتان ورد و خاش کەن !

#جەمال_خەمبار
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
193 views09:40
Open / Comment
2022-06-15 10:37:06
@tapuynusrawe

#ژیاننامە
ــــــــــــــــــــــــــــــ

شەهید #بەکر_عەلی

شەهید "بەکر عەلی" ناسراو بە "گوڵە سوورەکەی حامییە" ۱۹٦٨/٦/۱٦ لە خێزانێکی زۆر هەژار لە شاری سلێمانی هاتە دنیا،
هەر لە تەمەنی لاویەتیدا بە هۆی هەژاری و عاشق بوونییەوە دەستی داوەتە شیعر نووسین.

لە ۱ی ئایاری ۱۹۹۴ بە هۆی ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە کۆمەنیستەکانی سلێمانی لە یاریگای سلێمانی کۆبوونەوەیەکیان ڕێکخست، ئەوەش دەرفەتێک بوو کە "بەکر عەلی" بە هاوکاری ماڵە قوڕینەکانی حامییە و ببێت بە نوێنەریان و بتوانێت دەردە دڵی خۆی بکات،
خەڵکی هەمووی بە چەپڵە ئەو ناوەیان تەنی، ئەوەش بووە هۆی تووڕە بوونی بەرپرسان و چارەنووسیان بەرەو ئاقارێکی ترسناک برد.

ئەوە بوو شاعیری هەژاران لە ۱۹۹۴/۹/۱ لە تەمەنی ۲٦ ساڵی لەلایەن سالار عەزیز پارێزگاری سلێمانی و پاسەوانەکانی شەهید کرا.

شەهید بەکر عەلی خاوەنی یەک دیوانە شیعرە بە ناوی
"کاسکێتەکەم بسپێرن بە پایز"

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بۆچی ئەتهێشت کە خۆشم بوێیت؟
کە ئەتزانی من ئەو ڕەندەم
لەم وڵاتە بچکۆلەیەی دڵی خۆشمدا
پەناهەندەم !

دە ئاخر بۆ،
بۆچی ئەتهێشت؟
ببی بەم بێستوونی عەشقە و بمگرییە خۆ
کە ئەتزانی فەرهادێکم
دەمم پڕە لە جنێ و تف و درۆ ..

شاعیرێ نیم
وەک هەندێ شاعیر دەستەمۆ
دە ئاخر بۆ؟
بۆ
بۆ
بۆ....؟
ــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
221 views07:37
Open / Comment