Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 6

2022-06-21 20:50:07
مێشی خاڵت نافڕێ
بەس باوەشێنی کە بە ناز

چوونکە پابەندە
بە شەهدی ڕوومەتی زیباتەوە!
ـــــــــــــــ

#ناری
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
528 views17:50
Open / Comment
2022-06-21 19:50:06
ئەﻭەﯼ تۆﯼ خۆﺷﺒﻮێ
ﯾﺎﻥ شێتە
ﯾﺎﻥ ﻣﻨﺪﺍڵ
ﻣﻦ هەﺭﺩﻭﻭﻛﯿﺎﻧﻢ ...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
518 views16:50
Open / Comment
2022-06-21 17:55:08
@tapuynusrawe

#گۆرانی : "نازانم چۆن خۆشم ویستی"
هۆنراوەی: #فەرەیدون_عەبدول_بەرزنجی
بە دەنگی:
#چیا_مەدەنی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

(نازانم چۆن خۆشم ویستی
تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی)۲

(خولیای عه‌شقت هه‌موو شه‌وێ
فرمێسكی‌ تازه‌ی لێم ئه‌وێ)۲

(نازانم چۆن خۆشم ویستی
تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی)۲

له ‌هه‌ر كوێ بم خۆشم ئه‌وێی
له‌ هه‌ر كوێ بی بیرت ئه‌كه‌م

ئه‌و جێگایه‌ی تۆی لێ نه‌بێ
بۆنی غه‌ریبی لێ ئه‌كه‌م 

نازانم نازانم چۆن خۆشم ویستی
تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی

خولیای عه‌شقت هه‌موو شه‌وێ
فرمێسكی‌ تازه‌ی لێم ئه‌وێ

كه‌ هه‌ست به‌ دووری تۆ ئه‌كه‌م
باڵدارێكم به‌بێ لانه‌

كه‌ من هه‌رگیز به‌ تۆ نەگه‌م
ئیتر بۆ نه‌بمه‌ دێوانه‌

نازانم نازانم چۆن خۆشم ویستی
تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی

خولیای عه‌شقت هه‌موو شه‌وێ
فرمێسكی‌ تازه‌ی لێم ئه‌وێ

(نازانم چۆن خۆشم ویستی
تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستی)۲

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
519 views14:55
Open / Comment
2022-06-21 15:50:08


ئێــمە..

بـاوەڕمان بە داگـــیرکردنی

دڵەکــان هەیــە!

نەک وڵاتەکـــان...!

"مەولانـا"

@tapuynusrawe
478 views12:50
Open / Comment
2022-06-21 14:55:06
#جوانترین_ڕستەی_کتێب

بەڵێنم بە خۆم دا هەر ڕۆژێک کەوتمە سەر ساجی عەلی یاخود موحتاجی دەستی کەسێک بووم،
کۆتایی بە ژیانی خۆم بهێنم!

چیرۆکی تاریکخانە
#سادق_هیدایەت
@tapuynusrawe
465 views11:55
Open / Comment
2022-06-21 12:50:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــ

هەروەک تۆ
بە گریان ئاشنا نییە
ژان وەکوو تۆ
بە ناخی هیچ برینێکدا ڕۆنەچووە!

هیچ بێشەیەک
لە خەزانی تەمەنی‌دا
نیو هێندی تۆ
گەڵا و لک و پۆی ئازاری نەوەریوە!

تۆ چەند بارێکی قورسی
بە سەر لاشانی غەمەوە!

چەمۆڵەیەکی چەند مۆنی
بە نێو چاوانی تەمەوە!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#مارف_ئاغایی

#کاناڵی_تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
475 views09:50
Open / Comment
2022-06-20 21:20:07
چ خـۆشە عیشق و سەرمەستی
چ خـۆشە

چ خـۆشە ژین بـە سەربەستـی
چ خـۆشە

ــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
248 views18:20
Open / Comment
2022-06-20 17:20:08 ‍ #گۆرانی

"بە غەمزەی چاوی مەخموری،
سیاهی مەستی مەی کردم"

شێعری:مەلا موحەممەدی بێلوو
( #ناری)

هونەرمەند: #عەدنان_کەریم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بە‌ غه‌مزه‌ى چاوى مه‌خمورى
سیاهى مه‌ستى مه‌ى كردم

به‌ ماچى لێوى موسته‌غنى
له‌ ئه‌نواعى مه‌زه‌ى كردم

ترازا به‌ندى سوخمه‌ى
ئاڵى گوڵنارى به‌ ئاهى من

كه‌چى ده‌ستى له‌سه‌ر دانا
له‌سه‌یرى باغى به‌ى كردم

به‌هه‌ورى په‌رچه‌م و زوڵفى ڕوخ و
ئه‌برۆى كه‌ داپۆشى

له‌ شه‌وقى ڕووئیه‌تى به‌در و
هیلالى یه‌ك شه‌وه‌ى كردم

ئه‌گه‌ر چى كوشتمى
خۆ قابیز و لئه‌رواحه‌ موژگانى

به‌ قانونى مه‌سیحایى
به‌ خه‌نده‌ى لێوى حه‌ى كردم

به‌ عینوانى حه‌یا توغرا
میسالى زوڵفه‌كه‌ى پۆشى

له‌ كه‌سبى شێوه‌ خه‌تت و
تورره‌یى شاهانه‌كه‌ى كردم

گوناهى من نه‌بوو زاهید
كه‌ مه‌یلم دا به‌ بتخانه‌

هه‌موو تاوانى دڵ بوو
عاشقى ته‌رسا په‌چه‌ى كردم

كه‌نارى ئاو كه‌نارم بوو
قه‌دى سه‌روى چنارم بوو

له‌سه‌ر چى بوو به‌ ئاڵۆزى
له‌سه‌یرى نار و به‌ى كردم

دەوای دەردی‌ دڵی (نارى)
له‌ تاهیر به‌گ ته‌مه‌نناكه

بڵێ‌ ئه‌مرۆ گوڵ ئه‌ندامێ‌
به‌ تیرێ‌ جه‌رگى په‌ى كردم

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#دیوانی_ناری
#مه‌لا_موحەممەدی_بێلوو

#تاپـوی_نـووسراوە

@tapuynusrawe
359 views14:20
Open / Comment
2022-06-20 14:20:07
@tapuynusrawe


#کورتە_ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــ

کاتێ مرۆڤ، کەسێکی خۆش دەوێ؛
زیاتر تەنیا دەبێ

چون بێجگە لەو مرۆڤەی کە خۆشی دەوێ،
ناتوانێ بە هیچکەسی تر بڵێ کە چ هەستێکی هەیە و
ئەگەر ئەو مرۆڤەش کەسێک بێت،
کە تۆ بەرەو بێدەنگی هانبدات
تەنیایی تۆ کامڵ دەبێت.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"سەمفۆنیای مردووەکان"
#عەباس_مەعرووفی

وەرگێڕان: #تاپـوی_نـووسراوە

@tapuynusrawe
381 views11:20
Open / Comment
2022-06-20 12:20:07
"ئەوین"

قەڵەمەکەم
باڵای کچێکی لە عەتری
سەوزی شێعر هەڵکێشاوە
کوندەبووی ناز
قەت باڵی بە سەر باڵایدا
نەکێشاو!

#ئەمین_گەردیگلانی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
410 views09:20
Open / Comment