Get Mystery Box with random crypto!

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 8

2022-06-18 16:05:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"ناسۆری تەشەنا"

وه‌ره‌ مە‌یگێڕ ده‌مە‌وێ ئەوشۆ خەمی دڵ کەم کە‌م
لووزه‌وم بە‌رده‌ سە‌رێ نامەوێ جورعە‌ی کە‌م کەم

تەشە‌نا بۆتە‌وه‌ ناسۆری ده‌روونم دیسان
زامی کۆنە‌ و بە‌ مە‌یی کۆنی ده‌بێ مە‌ڵهەم کە‌م

مشت و ماڵی ده‌وێ ئاوێنەیی ژه‌نگاوی خەیاڵ
مەست و گێژم کە، هەتا گاڵە‌ بە‌ جامی جەم کە‌م

ئێستە‌ بۆ چاری خە‌مم گۆشە‌یی مەیخانە‌یە‌ جێم
من کە‌ ڕۆژێک ده‌مە‌ویست میللە‌تە‌کە‌م بێخەم کە‌م

تا نە‌ڕووخاوه‌، بڵا پڕ بێ لە‌ خۆشی و مە‌ستی
تازه‌ پێی ناوێ ئە‌من هۆده‌یی خۆم مەحکە‌م کە‌م

چۆن نە‌بەم بۆ مە‌ی و مە‌یخانە پە‌نا تێ گەییوم
لەو وڵاتە‌ هەموو شت زۆره‌، بە‌نی ئاده‌م کە‌م

پیر و زورهانم و ئێستاش دڵە‌کەم هە‌ر ده‌یەوێ
سە‌ر و ماڵم بە‌ فیدای خاڵ و خە‌ت و پە‌رچە‌م کەم

ــــــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
514 views13:05
Open / Comment
2022-06-18 15:05:07
#کورتە_ڕۆمان

بیابان و سیاسەت
هەر دووکیان یەک شتن،
دوو زەوین هیچیان تیا ناڕوێت.

ــــــــــــــــــــ

#دواهەمین_هەناری_دونیا
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
449 views12:05
Open / Comment
2022-06-18 13:00:22 @tapuynusrawe


#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ

بەبێ ئەوەی دڵم پڕ بێ
ئەم بەیانییە کە هەستام
دڵۆپێ فرمێسکی گەرم سەری لێدام
وتم ئەم فرمێسکە گەرمە
هیچ لە فرمێسکی خۆم ناچێ
فرمێسکی من زۆر لە چاوما قەتیس ئەبێ
ئاوا خێرا هەرگیز بۆ ڕوومەتم ناچێ
من فرمێسکی خۆم ئەناسم
لەوەتەی هەم خەیاڵی بەیانیانی من
قەت لە چاومەوە نەتکاوە

خۆت ئەزانی
هەر کردوومە بە هۆنراوە
وتم ئەم فرمێسکە گەرمە
یا لە چاوەکانی تۆدا زۆر دەمێکە قەتیس ماوە
یاخود قوڵپی گریانی دەمەو عەسرێکمە و
بەم بەیانییە تکاوە

پێم سەیر بوو
ئا بەم بەیانییە ساردە
ئەم فرمێسکە ئاوارەیە ئەبێ لە کوێوە هاتبێ
وتم ڕەنگە تۆ بی
گریانت هاتبێ
دواتر وتم ڕەنگە تۆ بی
ئێستا بۆ منت ناردبێ
کاتێ هاتە سەر ڕوومەتم وتم ڕەنگە
ماچێکت پێ سپاردبێ
وتیشم نا
لەوانەیە لە خەونتدا منت دیبێ
بەم فرمێسکە ناوەختییە
هەواڵێکمت پرسیبێ!

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#ڕەنج_سەنگاوی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
461 views10:00
Open / Comment
2022-06-18 06:01:44
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ شەممە
٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی

من پشکۆیەک لەو ئاگرەم
کە ئاسنیش ئەتاوێنێ

من دڵۆپێک لەو بارانەم
کە دەریایەک بەدی دێنێ

#ڕەحیم_لوقمانی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
85 views03:01
Open / Comment
2022-06-17 20:30:57 ‍ #گۆرانی: "ئەی یاری نازدار"

بە دەنگی:
هونەرمەند #ئیسماعیل_سابوور

ڕۆحیان شاد و یادیان بەرز

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
164 views17:30
Open / Comment
2022-06-17 20:30:57


ئەڕۆم بۆ شوێنێک وەکوو خۆم پاییزی بێ...

وەکوو من خەریکی وەرین بێ،

تاکوو هەست بە تەنیایی نەکەم...

#ژەنەڕاڵی_پاییز
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
166 views17:30
Open / Comment
2022-06-17 18:28:06 ‍ #دیکلەمە
#خۆشەویستی
هۆنراوە و خوێندنەوەی:
مامۆستا #جەلال_مەلەکشا

ــــــــــــــــــــــــــــــ

"خۆشەویستی"

خۆشەویستــی من!
چۆن بەرایی دا،
چاوەكانت وا ببینێ من به تەنیایی؟

خۆ دڵی من
كۆتری بن گوێسوانەی چاوەكەی تۆ بوو!
نەتئەزانی من به بێ تۆ،
ڕۆحی نەسرەوتم؟
وەك گوڵی نێو شۆرەكاتی وەرزی بێ‌باران
زڕ دەژاكێ، سیس دەبێ، دەمرێ!

سەد مخابــن!
من ئەوینداری هەژار و تۆ لە خۆبایی...
ئێستە سەرگەردان...
وا دەپێوم كوێرەڕێی سەختی ژیانی تووش
توێشە خاڵی،
دەس بەتاڵ و قاڵبێكی بێدڵ و هەستم!
ئیتر ئەم تاڵاوه بادەش، ئۆقره نابەخشێ!

من تــەژی دەردم
نوقمی هاڵاوی خەیاڵم
شاعیرێكی شەوگەڕی مەستم
ڕەنگە نەمناسیتەوه ئەم جاره بمبینی!

بەفری وەرزی خــەم
دۆڵی دڵمی كردووه جێگەی ڕنووی ماتەم
ون بووه سیمای زەمانی لاوەتیم
ته‌نیا، تاپۆیەك ماوه...
تاپۆیەكی نێو مژێكی خۆڵەمێشیی خەم!

ڕەنگه چارەنووسی من وا بێ!
وەك چلۆن تەنیا له دایك بووم
هەر به تەنیاش ڕابوێرم ژین
تازه ئاخر هەر به تەنیایی
سەر بنێمە باوەشی مەرگ و
بایەقوش له كاولاشی نێو دلی خۆمدا
بۆم بخوێنێ سوورەتی یاسین

خۆشەویستـــم!
كاتێ من مردم
قەت مەپرسە
چۆن بە بێ تۆ ژینم تێپەڕ كرد!
ژین نەبوو، هەر ساتە مەرگێ بوو!
قەت هەواڵی شوێنی مەرگ و
گۆڕەكەم لە كەس مەپرسە،
بەس، من بەڵێنم برده سەر
پەیمانەكەم نەشكاند
كاتی مەرگیش دوا هەناسەم
هەر به یادی تــۆوه هەڵكێشا

دوا وشەم هەر ناوی تـــۆ
هەر ناوی تـــۆ
هەر ناوەكەی تـــۆ بوو...

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
238 views15:28
Open / Comment
2022-06-17 15:30:40
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ

تۆ خۆت فێرت کردم ،
ساڵانێکی زۆر لەمەوبەر بوو ..
لە یادم ماوە وتت بەهێزترین مرۆڤ ئەوەیە کە بە تەنیا دەوەستێ و دەجەنگێت ،
قسەی دکتۆر ستۆکمانە لە " دوژمنی گەل"ی " ئیپسین "دا ،

ئێستا بڕوام وایە کە ئەو تەنیا کەوتنەی من لەو هێزەوەیە
ئەو کابرایە ناچاری نەکردم کە خزمەتی بکەم ،
دەزانم وەک پیاوێک شووکردنی منت لە لا بووە بە گرێ کوێرە ،
وەک نێرێکی بنەماڵەکەمان ،
نەک وەک ئەوەی منت خۆش ویستبێت .

ڕەنگە پێت ڕەوا بووبێت
چاوەڕێت بکەم تا تەپڵی قیامەت .
من ببوومە پەرستاری مەرگ ،
چونکە دوای ئەو دۆڕان و دابڕانەکە تۆ پاڵەوانەکەی بوویت من بۆنی مەرگم لە خۆم دەکرد ....

ــــــــــــــــــــــــــــــ

لە ڕۆمانی: #ژنێک_بەسەر_منارەوە

#شێرزاد_حەسەن

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
268 views12:30
Open / Comment
2022-06-17 13:30:11
#وتەی_ناوداران

ئەگەر بزانن
خەڵکی،هەزار جار زیاتر
لە هەواڵی مردنی من و ئێوە
بە سەرئێشەیەکی ئاسایی خۆیان گرنگی دەدەن

ئیدی پەشێو نابن
کە سەبارەت بە ئێوە چۆن تێدەفکرێن

#دیل_کارێنگی

@tapuynusrawe
308 views10:30
Open / Comment
2022-06-17 08:30:08
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"لقی هەتاو"

وشەکانم دروست ئەکەم لە یادی
ئەوانەی وا کۆڵیان نەدا لە تێکۆشان
قوڵپی خوێنی چڕی خۆیان بۆ ئازادی
ڕژانە ناو گەرووی تینووی چرای ژیان

وشەکانم دروست ئەکەم ئا بەو خوێنە
کە لە شەوی شەپۆل دڕی شارەکەما
لە ناو جەرگەی بەندیخانە هارەکەما
لە ئەلبوومی بیرەوەری یارەکەما
لەسەر پەڕەی نەبەزینی گەلانا
لە قووڵایی خۆشەویستی دڵانا
بۆ خەبات و سەرفرازی بوو بە وێنە

وشەکانم دروست ئەکەم لە هاواری
ئەو خێزانەی کەوا بە زۆر دەرکراوە
لە گۆرانی تینووی تۆڵەی چاوەڕوانی
ئەو کۆرپەیەی کە لە باوک جێماوە
بە ئومێدی ئەوانەی وا چاوی دڵیان
چاوەڕێیە زەرەدە بگرێ بۆڵی بەیان
ئەوسا وەکوو کڵپە و گڕی بارووتێ
هەر پیتێکم زۆردارێکی تیا ئەسووتێ

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
373 views05:30
Open / Comment