🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

‍ #دیکلەمە #خۆشەویستی هۆنراوە و خوێندنەوەی: مامۆستا #جەل | تاپوی نووسراوە

‍ #دیکلەمە
#خۆشەویستی
هۆنراوە و خوێندنەوەی:
مامۆستا #جەلال_مەلەکشا

ــــــــــــــــــــــــــــــ

"خۆشەویستی"

خۆشەویستــی من!
چۆن بەرایی دا،
چاوەكانت وا ببینێ من به تەنیایی؟

خۆ دڵی من
كۆتری بن گوێسوانەی چاوەكەی تۆ بوو!
نەتئەزانی من به بێ تۆ،
ڕۆحی نەسرەوتم؟
وەك گوڵی نێو شۆرەكاتی وەرزی بێ‌باران
زڕ دەژاكێ، سیس دەبێ، دەمرێ!

سەد مخابــن!
من ئەوینداری هەژار و تۆ لە خۆبایی...
ئێستە سەرگەردان...
وا دەپێوم كوێرەڕێی سەختی ژیانی تووش
توێشە خاڵی،
دەس بەتاڵ و قاڵبێكی بێدڵ و هەستم!
ئیتر ئەم تاڵاوه بادەش، ئۆقره نابەخشێ!

من تــەژی دەردم
نوقمی هاڵاوی خەیاڵم
شاعیرێكی شەوگەڕی مەستم
ڕەنگە نەمناسیتەوه ئەم جاره بمبینی!

بەفری وەرزی خــەم
دۆڵی دڵمی كردووه جێگەی ڕنووی ماتەم
ون بووه سیمای زەمانی لاوەتیم
ته‌نیا، تاپۆیەك ماوه...
تاپۆیەكی نێو مژێكی خۆڵەمێشیی خەم!

ڕەنگه چارەنووسی من وا بێ!
وەك چلۆن تەنیا له دایك بووم
هەر به تەنیاش ڕابوێرم ژین
تازه ئاخر هەر به تەنیایی
سەر بنێمە باوەشی مەرگ و
بایەقوش له كاولاشی نێو دلی خۆمدا
بۆم بخوێنێ سوورەتی یاسین

خۆشەویستـــم!
كاتێ من مردم
قەت مەپرسە
چۆن بە بێ تۆ ژینم تێپەڕ كرد!
ژین نەبوو، هەر ساتە مەرگێ بوو!
قەت هەواڵی شوێنی مەرگ و
گۆڕەكەم لە كەس مەپرسە،
بەس، من بەڵێنم برده سەر
پەیمانەكەم نەشكاند
كاتی مەرگیش دوا هەناسەم
هەر به یادی تــۆوه هەڵكێشا

دوا وشەم هەر ناوی تـــۆ
هەر ناوی تـــۆ
هەر ناوەكەی تـــۆ بوو...

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe