🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

@tapuynusrawe #شیعر ــــــــــــــــــــــــــــــ 'ناسۆری | تاپوی نووسراوە


@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"ناسۆری تەشەنا"

وه‌ره‌ مە‌یگێڕ ده‌مە‌وێ ئەوشۆ خەمی دڵ کەم کە‌م
لووزه‌وم بە‌رده‌ سە‌رێ نامەوێ جورعە‌ی کە‌م کەم

تەشە‌نا بۆتە‌وه‌ ناسۆری ده‌روونم دیسان
زامی کۆنە‌ و بە‌ مە‌یی کۆنی ده‌بێ مە‌ڵهەم کە‌م

مشت و ماڵی ده‌وێ ئاوێنەیی ژه‌نگاوی خەیاڵ
مەست و گێژم کە، هەتا گاڵە‌ بە‌ جامی جەم کە‌م

ئێستە‌ بۆ چاری خە‌مم گۆشە‌یی مەیخانە‌یە‌ جێم
من کە‌ ڕۆژێک ده‌مە‌ویست میللە‌تە‌کە‌م بێخەم کە‌م

تا نە‌ڕووخاوه‌، بڵا پڕ بێ لە‌ خۆشی و مە‌ستی
تازه‌ پێی ناوێ ئە‌من هۆده‌یی خۆم مەحکە‌م کە‌م

چۆن نە‌بەم بۆ مە‌ی و مە‌یخانە پە‌نا تێ گەییوم
لەو وڵاتە‌ هەموو شت زۆره‌، بە‌نی ئاده‌م کە‌م

پیر و زورهانم و ئێستاش دڵە‌کەم هە‌ر ده‌یەوێ
سە‌ر و ماڵم بە‌ فیدای خاڵ و خە‌ت و پە‌رچە‌م کەم

ــــــــــــــــــــــــــــــ

مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe