2022-06-10 15:50:08
@tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"باشترین دین"
له سمینارێکدا کە سەبارەت بە "دین و ئازادی" ساز کرابوو "دالایی لاما"ش لەوێ ئامادە بوو. من لە ڕووی کونجکۆڵی و تۆزێکیش لە ناجسنیدا لێم پرسی: خاوەن شکۆ چاکترین دین کامەیە؟
بێگومان خۆم وای بۆ دەچووم کە دەڵێت: "بوودایی" یان ئایینە ڕۆژهەڵاتییەکان کە زۆر لە مەسێحییەت کۆنترن.
بەڵام دالایی لاما بە زەردەخەنەیەکەوە گوتی:
چاکترین دین کە تۆ بە پەروەردگار نزیکتر کاتەوە و هەروەها دینێ کە تۆ بە ئینسانێکی چاکتر بگۆڕێ ئەوە باشترین دینە.
من کە لەو وەڵامە حەکیمانە شەرمەزار ببووم، پرسیم: ئەوەی کە ئینسانێکی چاک لە من دروست دەکات بە چ مانایەکە؟
وڵامی دایەوه:
هەر شتێک کە تۆ دلۆڤانتر، تێگەیشتووتر، سەربەخۆتر، بێلایەنتر، بەسۆزتر، مرۆڤدۆستر، بەرپرستر و بەئەخلاقتر بکات، ئەوە باشترین دینە.
من بۆ چرکەیەک بێدەنگ بووم و بیرم لەو کەلامە بەڕێ و جێیانە کردەوە. بە ڕای من پەیامێ کە لە پشتی ئەو وتانەوە بوو ئەمەیە:
خۆشەویستم! لەوەی کە تۆ بە چ ئایینێ بڕوات هەیە بۆ من گرنگ نییە. ئەوەی بۆ من گرنگە هەڵسوکەوتی تۆیە لە ماڵەوە، لە شوێنی کار،
لە کۆمەڵگا و لە گشت جیهان.
لە بیرت بێ کە ژیانی دنیای ڕۆشن ڕەنگدانەوەی کردار و بیرکردنەوەی ئێمەیە.
یاسای کردەوە و دژکردەوە بە تەنیا تایبەت بە فیزیا نییە. لە پێوەندییە مرۆڤایەتییەکانیشدا ڕاست و دروستە.
ئەگەر چاکە بکەی چاکە دێتە ڕێگات و ئەگەر خراپە بکەی خراپە دەبینی.
هەمووکات ئەو شتانە وەدەست دێنی کە بۆ خەڵک ئاواتەخوازی.
شاد بوون ئامانج نییە،
بەڵکو بژاردەیە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#لیئۆناردۆ_باف
و. #زاهێد_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
488 views12:50