🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

@tapuynusrawe #وەرگێڕان نامەی سامۆئێل بێکێت بۆ وەرگێڕە ئیتاڵ | تاپوی نووسراوە


@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
نامەی سامۆئێل بێکێت بۆ وەرگێڕە ئیتاڵییەکەی "کۆتایی گەمە"٭
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جەنابی وەرگێڕ، من بیرم لە یەکەیەکەی وشەکانم کردووەتەوە، کەواتە پیاوەتی بکە و خۆت لە ئەفراندن ببوێرە. ڕۆژێک ئەگەر بۆم دەرکەوێ وشەیەک لە دەقەکەم قرتێندراوە، پارێزەرەکەم دەنێرمە سەرت. بەر لە وەرگێڕانی شانۆگەرییەکەم دوو دانە توور بخۆ و پاشان چەند کاژێرێک لەنێو فریزەردا پاڵکەوە، تا چاک لە هەستم تێبگەی.
خۆت لە شاعیربوون بپارێزە. وشەکان سۆزی تایبەت بە خۆیان هەیە. کەواتە هەستە بێنرخەکانی خۆت مەخەرە سەر دەقەکەی من. جارێکیان "تی. ئێس. ئێلیۆت"ی نەخوێندەوار "دوایین کاسێتی کراپ"ـی منی هۆنییەوە، خەریک بووم بڕۆم و "وێرانەخاک"ـەکەی بسووتێنم. هیچ حەزم لە فێربوونی زمانی ئیتاڵی نییە، بەڵام ئەگەر ببینم دێڕەکانی تۆ درێژتر یان کورتتر لە دێڕەکانی منن، بڵاوبوونەوەی کتێبەکە ڕادەگرم. قەت لە بیرت نەچێ کە من نووسەرم و تۆش وەرگێڕ. بەر لە نووسینی هەر وشەیەک پێنج خولەک بوەستە، پێشنیار دەکەم حەتمەن کۆڕنۆمێترێک بکڕە. وشەی سنووردار بەکار بهێنە، لە بیرت نەچێ هیچ وشەیەک هاوواتای نییە.
٭"لە چاوەڕوانیی گۆدادا"ـم بە سێسەد و پێنج وشە نووسیوە و "کۆتایی گەمە"ـش لە دووسەد وشە زیاتر نییە.
ئێمە ئیرلەندییەکان ناسکوێژییمان لە سەردەمی ئۆسکار وایلددا ناژتووە و ئێستاش سەردەمی لاڵەپەتەیە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٭ ناوی دوو شانۆنامەی سامۆئێل بێکێتن.
#سامۆئێل_بێکێت
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe