🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 121

2021-10-12 17:05:08
چوارپەلی لێکردم...
سمڵ و مێخەکی مین‌ئاسا

#پەیمان_پیرانی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
622 views14:05
Open / Comment
2021-10-12 15:00:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بۆ هاتیتە ژیانمەوە
بۆ ناتکێی بە گریانمەوە
بۆ لەگەڵ خۆم ئەمدەی بە شەڕ
تۆ بۆ ئەوەندە عاشقی
بە چاوی تەڕ...

بەم شەوگارە لە خەونەکانما چی ئەکەی
بۆ بووکەشووشەیەک ناکڕی
بۆ بە دڵم یاری ئەکەی؟!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەنج_سەنگاوی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
619 views12:00
Open / Comment
2021-10-12 13:00:08
#وتەی_ناوداران
ـــ
بکوژی ڕاستەقینە کەسێکە خەونەکانت بکوژێ، نەک فیشەکێک بنێ بە جەستەتەوە.
ـــــ
#چێگڤارا
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
680 views10:00
Open / Comment
2021-10-12 10:00:07
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"من تۆ بە کیژێکی...."

من تۆ بە کیژێکی نامۆ،
کە نەیناسم،
قەت ناناسم.
من لام وایه،
هاوزادەکەی منی، کەوا
ماوەیێکه لێم ون بووە
- ئەو هاوزادەی،
ڕۆژی بەرێ لەگەڵ یەکەم
هەڵبەستەکەم
بوو بە ئاوێنەی بەستەکەم
ئامێژنی گرپەی هەناو و هەستەکەم -

تۆ خاڵێکی،
لە پاش هەر دێڕه شعرێکما،
ئەینەخشێنم

واتە، وتەم، ئیتر تەواو...،
من تۆ بە ئەو باڕەکچەی پاڵ تەنیشتی،
پیاڵەی ڕازاوەی مێزی سەرخۆشانی لێدەزانن،
قەت نازانم.
تۆ خۆت، بادەیکی سەرمەستی سەدان دڵی
غەریب کەوتووی دەشت و چۆڵی
گەرچی بە ڕواڵەت کڵۆڵی،

هاوزادەکەم!
ئەی هاوەلە ئازادەکەم!
تۆ دوورکەوتووی،
دڵ و گیانی
تۆم پەیدا کرد،
لەناو شعرا
ناو گۆرانی،
بە گۆرانی یان بە شیعرێ
ناتدۆڕێنم،

من تۆم
تۆ من،
خۆم لە جێی خۆت
خۆت لەباتی خۆم ئەدوێنم......

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شاهڕۆخ_هەورامی
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
663 views07:00
Open / Comment
2021-10-12 07:00:08
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ سێشەممە
20ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی

شۆڕش بکەن لە ڕووی نەزانین و جەهلدا
تۆوی نیفاق و ئەجنەبی دەرکەن هەتا سنوور
ــــــــــــــــــــ
مامۆستا #قانع
@tapuynusrawe
649 views04:00
Open / Comment
2021-10-11 20:55:08 ‍ @tapuynusrawe

#دەنگی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#چارەنووسی_ئادەمیزاد

نووسین:
#میخایل_شۆلۆخۆف

وەرگێڕان:
#عەبدوڕەحمان_حاجی_مارف

پێداچوونەوە:
#محەمەدی_مەلاکەریم

بڵاوکەرەوەی دەنگ:
#ڕادیۆ_خاک

بەشی: #یەکەم

#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
262 views17:55
Open / Comment
2021-10-11 19:05:08
کام پەریت تووشم بووی لەناکاو ئەم کاتە
کە گیانمت وا کردە ئەم دەریای ئاواتە

#لەتیف_هەڵمەت
@tapuynusrawe
345 views16:05
Open / Comment
2021-10-11 16:05:08
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

من بە ئەزموونی بچووک و کەم بەهای خۆمەوە دەڵێم، زۆربەی بوونەوەرە خەیاڵییە ڕاستەقینەکان ڕقیان لە دەسەڵاتە، بێ ئەوەی لەوە تێبگەن جوانی و لەزەتی دەسەڵات لە جوانی و لەزەتی خەیاڵ کەمتر نییە.

خەیاڵ بەبێ دەسەڵات وڕێنەیەکی شیرینە... ئەوە تەنیا دەسەڵاتە دەتوانێت بوون ببەخشێتە خەیاڵ، بیکات بە حەقیقەت... ترسناکن ئەوانەی نایانەوێت جوانی ناو خەیاڵەکانیان ببێتە حەقیقەت... ترسناکن ئەوانەی تێناگەن دەبێت هێزێک و پلانێکی گەورە هەبێت کە ئادەمیزادەکان هەر یەکەیان بە حوکمی شوێنی خۆی بەشێکی بچووکی ناو ئەو پلانە بێت، بەدبەختە ئەوەی لە جۆرە پلانێکی وا ڕادەکات... بەدبەختە ئەوەی جێگای ڕاستەقینەی خۆی جێدەهێڵێت و دەیەوێت خۆی شاهەنشای خەیاڵی خۆی بێت...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#غەزەلنوس_و_باغەکانی_خەیاڵ
(لە یاداشتەکانی بارۆنی خەیاڵ
ل. 374)
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
426 views13:05
Open / Comment
2021-10-11 15:00:08
#وتەی_ناوداران
ـــ
کاتێک ئەسپە تواناکان
ئیزنی چوونە ناوەی کێبەرکێیان نەبێت؛
هەر کەرێک دەتوانێ هێڵی کۆتایی ببڕێت!
ـــ
#چرچیل
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
444 views12:00
Open / Comment
2021-10-11 13:05:07
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن

م. #هێمن
@tapuynusrawe
492 views10:05
Open / Comment