🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

تاپوی نووسراوە

Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە ت
Logo of telegram channel tapuynusrawe — تاپوی نووسراوە
Channel address: @tapuynusrawe
Categories: Uncategorized
Language: English
Subscribers: 5.44K
Description from channel

✌️کوردی بخوێنینەوە...
✌️کوردی بنووسین..
✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە..
بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇
@tapuynusrawe_bot
💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇
@sherko_bekas
@f_z_kurd
@English_for_kurdistan
@abdulla_pashew
🍃🌺

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

2

2 stars

0

1 stars

1


The latest Messages 118

2021-10-17 12:25:07
‌ كە تۆ هاتی لە نەوميدی نەما باس
لە هيجر و ئينتيزار ئيدي نەما باس
لە سايەی زوڵفی تۆوە شەو درێژه
لە سوبح و نووری خورشيدی نەما باس
ــــــــــ
#نالی
@tapuynusrawe
516 views09:25
Open / Comment
2021-10-17 09:25:08
خۆر هەنیە لەسەر شانی چیا دادەنێ هەر شەو
بۆیە بە نیگای گەرم و دڵی پاکەوە هەستا

#ئەمین_گەردیگلانی
@tapuynusrawe
580 views06:25
Open / Comment
2021-10-17 07:25:08
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ یەکشەممە
٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی

کوردستان، نیشتمانی کورد
بەرز و پیرۆزی سوێندت پێ ئەخۆم
بە سەربەخۆیی و بە خوێن و بە گیان
بە ماڵ و منداڵ بە قوربانی تۆم

#هەژار
548 views04:25
Open / Comment
2021-10-16 22:23:43
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

ئێمه‌ خه‌منامه‌ی خاکێکین
ناسڕێینه‌وه‌
باهۆزی تووشی ئازارین
نابڕێینه‌وه‌
چیای زاگرۆسی سه‌ربه‌رزین،
ناتوێینه‌وه‌!

ڕه‌نگه‌ ڕووبار
به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌گه‌ڕێ
به‌ڵام ئێمه‌ ناکشێینه‌وه‌!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ک_د_ئازاد
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
562 views19:23
Open / Comment
2021-10-16 22:05:08 ‍ @tapuynusrawe

#دەنگی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#چارەنووسی_ئادەمیزاد

نووسین:
#میخایل_شۆلۆخۆف

وەرگێڕان:
#عەبدوڕەحمان_حاجی_مارف

پێداچوونەوە:
#محەمەدی_مەلاکەریم

بڵاوکەرەوەی دەنگ:
#ڕادیۆ_خاک

بەشی: #شەشەم

#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
546 views19:05
Open / Comment
2021-10-16 21:05:08
لەم کەنارەدا
کە من کەوتووم تەنــیا
خەمم دەریا و
دڵــم تەنیا
ــــــــــــــــــــ
#فەرەیدوون_موشیری
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
504 views18:05
Open / Comment
2021-10-16 20:50:08
‍ #ئەو_ڕۆژانەی_قەد_لەبیر_ناکرێن

‍ @tapuynusrawe


دەبێت قەڵەمەکان وانە بڵێنەوە بە سیاسییەکان،داوا دەکەم بۆ لەمەودوا( قوبادی جەلیزادە) ئەو شعرانەی بۆ جوانی ژنی نووسیون ھەموو بەیانیەک بۆ سیاسییەکانی وڵاتی بخوێنێتەوە تا لە جوانی ژن تێبگەن و چیتر ژنەکانی نیشتمان نەفرۆشن..

پێم باشە پەیکەرسازی بەتوانا(زیرەک میرە)لە بری پەیکەری گوێدرێژ پەیکەری (ڕێوی)بۆ سیاسییە فریودەرەکانی نیشتیمان دروست بکات.. (تەڵعەت تاھیر )شعرێکیان لە دەمی ڕۆژ ئاواوە بۆ بنووسە و فێریان بکە چۆن لە بەیانی داھاتوو پێشوازی لە خۆرھەڵاتن بکەن،(توانا عوسمان)ئەی ئەو ڕۆژنامەنوسەی کە ھەمیشە وێنەی واقعی و مێژووی وڵاتانمان پیشان دەدەیت بۆ لەمەودوا وێنەی پڕ برینی کوردستانم بە خەتێکی ڕەشەوە پۆست بکە با بۆ مێژوو بمێنێتەوەو چیتر لە کۆتایدا مەنووسە بە تەمای چیت..بە تەمای چیبین ئیتر؟؟؟؟؟..

ئەی دایکە جەرگ سوتاوەکانی کەرکوکم ئەگەر ڕۆژێک بەرپرسێکی ڕێنیشاندەری حشد ڕووی تێکردن نەکەن بەردی کەرکوکی تێبگرن با بەردەکانی بوکی کوردستانم گڵاو نەبن ..بە فیشەکە بەجێماوەکانی حشدی شعب ڕاویان بنێن ..ئاخ داخت چەند سەختە #کەرکوک.....

@tapuynusrawe
514 views17:50
Open / Comment
2021-10-16 19:42:37
#ئەو_ڕۆژانەی_قەد_لەبیر_ناکرێن

ئەمن جاران لە دەست دوژمن دەناڵیم
چەکی دوژمن دەھات ئێسکی دەھاڕیم

بە دەستی کورد ئەوە پێم دەکرێ ئەوڕۆ
ئەوەی دوێنێ لە دەستی دوژمنان دیم

#هێدی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
536 views16:42
Open / Comment
2021-10-16 10:05:08
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــ

"سروودی هێزی گەل"

هێزی گەل هێزی خەبات و ڕاپەڕین
هەر وەکوو بوڕکانی گەرمی ئاگرین

کەوتە کڵپە داری ژینی دوژمنی
کرد بە زوخاڵ هەر لە پۆپەی تا بنی

کەوتە گڕ سووتاندی گیانی خوێنمژی
بۆ ئەوەی میللـەت بە سەربەستی بژی

مەشخەڵی ئازادی هەڵکرد بۆ جیهان
بۆ گەلان ڕۆشن بێ تاکوو ڕێی ژیان

قەفقەفی کۆت و کەلەبچەی ڕۆڵەکەی
تێکشکاند بۆی سەند لە زۆردار تۆڵەکەی

عەڕشی دامەزراوی سەر لاشەی بەشەر
ڕەوڕەوەی مێژوو بەرەو پێش بێگومان
هەر دەسووڕێ هەر دەسووڕێ بێوچان...

ـــــــــــــــــــــــــ
#کەریم_شارەزا
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
1 view07:05
Open / Comment
2021-10-16 07:05:08
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
ئەمڕۆ شەممە
٢٤ی ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی

ئەی تەبیب ئەر تۆ تەماتە زامی دەردم چارە کەی
تاکوو گەرماوگەرمە بۆم پەیدا بکه شەهدی ویساڵ
ــــــ
#کوردی
@tapuynusrawe
152 views04:05
Open / Comment