🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

@tapuynusrawe #شیعر ـــــــــــــــــــــــــــــــــ 'عەشق' | تاپوی نووسراوە


@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

"عەشق"

بە سینەی بازەوە من و تۆ دوو دەستین لە ئاگر
ئەهریمەنزادە و پەریزادەی ئاوێنەکانی مەرگین
من سەرابیترین پیاوی دنیا
منداڵێک لە جنسی با و دووکەڵ و تۆز
بەیازی دڕەندەترین حەرف و کراسی خوێناوترین جەستە
بەرپرسیارم لە ئافەتەکانی ڕۆح
بەرپرسیارم لە فیتنەکانی عەقڵ
لە کۆدیتاکانی لەزەت و لە یاخیبوونەکانی جەستە
بۆنی ئەو باڵدارانە لە هەناسەم دێت، لەم جەهەننەمی گومانەدا
یەقین بەسەر دارستانە ترساوەکانی ئێوارەدا دەبەشنەوە

وەکوو پیرترین ئەسپ...پیرترین مەیتەروان...پیرترین...زێڕینترین
خەمگینترین بازی خراپکار
شەهێنێک کە ئاسۆکانی پیربوونی خۆی بە فڕینێک لە ئاگر بە مەرگێکی وەک ئاسن سارد
بە کێلونێک لە ڕۆشنایی و قفڵێک لە بروسکەکان دابخات
لە کووچەی ئەم تووتیە بێوەفایە دەچمە دەرێ...
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe