🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

@tapuynusrawe #شیعر ــــــــــــــــــــــــــــــ 'شپرزەیی | تاپوی نووسراوە


@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

"شپرزەیی"

ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیە
هەرچی دەستی بۆ دەبەم:
پیاڵەی چا، کتێب، قەڵەم...
هەموو گوڵاو دەردەدەن

ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیه
هێشتا زووه و تۆ دووری
ئەندامەکانی لەشم
نۆبەتبڕی لێک دەکەن

چاو، ڕەزی لەشت دەڕنێ
دەست، به دەنگتا هەڵدەزنێ
گوێ، نوقمی بۆنت دەبێ و
مەودای دووریت دەپێوێ

بریا دەتزانی
گیانه
ئەو ڕۆژەی ژوانمان هەیه
چۆن سەرم لێ دەشێوێ!

ــــــــــــــــــــــــــــــ
#عەبدوڵڵا_پەشێو
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe