🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

@tapuynusrawe #شیعر ـــــــــــــــــــــــــــــــــ | تاپوی نووسراوە

@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"تابلۆی سوور"

ڕقم له‌ سوور ده‌بێته‌وه‌

بۆیه‌ كه‌ هه‌نار ده‌بینم

مه‌مكه‌كانت .. له‌ پێش دیده‌م

ده‌بن به ‌دوو نارنجۆكی ته‌وقیت كراو

خوێن به‌ سنگتا دێته ‌خوارێ

ته‌ماشای ئه‌م خاكه‌م ده‌كه‌م

له‌ جیاتی باران و به‌فر

هه‌ر خوێناو و ژار ده‌بارێ

......................

كه‌ ده‌تبینم به‌فیزه‌وه‌

كراسێكی سوور و ئاڵت له ‌به‌ردایه‌

واده‌زانم جیهان هه‌مووی دۆزه‌خێكه‌ و

كۆتی گڕی له ‌ملدایه‌

.................................

تۆیش سوور و سوور تێده‌فكری

گڕكانێكی، ناخت سوور و

نیگات تابلۆی سوور ده‌نوێنێ

نه ‌هه‌ست له ‌لات باڵا ده‌كا و

نه ‌عه‌شق ده‌توانێ له‌ هزری

خوێنمژین هه‌ڵتبسێنێ

........................

هه‌موو شتێك

له‌ تابلۆی سوورا ده‌خنكێ،

بوون و به‌های له‌ ده‌ست ده‌دا

له ‌جوانی كاڵ ده‌بێته‌وه‌

بۆیه‌ به ‌قه‌د ئه‌م دونیایه‌

ڕقم له‌ سوور ده‌بێته‌وه‌

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#سەتار_ئەحمەد
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe