Get Mystery Box with random crypto!

پیرۆزباییی شەشەم ساڵی کردنەوەی «ڤەژینبوکس» لە هەموو هۆگرانی زم | VejînBooks

پیرۆزباییی شەشەم ساڵی کردنەوەی «ڤەژینبوکس» لە هەموو هۆگرانی زمان و ئەدەبی کوردی دەکەین.

بە خۆشحاڵییەوە ساڵی ڕابردوو چالاکتر بووین و توانیمان 7,264 دەقی نوێ دابنێین کە 36%ی سەرجەم 20,284 دەقی ئێستای پرۆژەکەیە.
زۆر سوپاسی هەموو بەشداربووانی پرۆژەکە دەکەین چ ئەو کەسانەی بە دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە کاری تایپ و پێداچوونەوە و دانانی دەقەکانیان کرد و چ ئەو دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوانەش کە بە دڵێکی فراوانەوە فایلەکانیان بۆ ناردین. هەروەها سوپاسی ئەو خۆشەویستانەش دەکەین کە یارمەتیی داراییی پرۆژەکەیان دا.
هیوادارین بە پشتیوانیی هەموو خەمخۆرانی زمانی دایکی لە ساڵانی داهاتووشدا بتوانین هەر وا چالاک بمێنینەوە و پرۆژەکە بەرەو پێش ببەین.
https://books.vejin.net/