Get Mystery Box with random crypto!

VejînBooks

Logo of telegram channel vejin_books — VejînBooks V
Logo of telegram channel vejin_books — VejînBooks
Channel address: @vejin_books
Categories: Literature
Language: English
Subscribers: 1.53K
Description from channel

کەناڵی ڕاگەیاندنی بنکەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردی books.vejin.net

Ratings & Reviews

2.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

1

1 stars

0


The latest Messages

2022-07-03 13:47:15 «دیاریی مەهاباد»ی مەلا غەفوور دەباغی لە ڤەژینبوکسدا دانرا.

«دیاریی مەهاباد» گوڵبژێرێک لە پەندی پێشینان و شیعرەکانی «مەلا غەفوور دەباغی» (١٩٢٧-١٩٩٠) حافزی مەهابادییە.
مامۆستا هەژار سەبارەت بەم دیوانەی دەڵێت: «مەلا غەفوور هۆنەرێکی بەهونەر و دەستڕەنگینە... ماڵم حەقە لە شاعیری و دەمپاراوی چەندی دڵ حەز کا ڕەنگینە، لە تەرازووی هەڵسەنگانی وێژەوانی تا بێژی قورس و سەنگینە... ئەستێرێکە لە عاسمانی کوردەواری و لە لای من تیشک داوێژێ..»

- سپاس بۆ دادە «نەسرین ڕەحمانی» و کاک «دیاکۆ ڕەحمانی» و کاک «کەماڵ ڕەحمانی» کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1092
https://books.vejin.net/ck/book/147
801 views10:47
Open / Comment
2022-06-20 15:07:13 «هەمیشە بەهار»ی عەلائەدین سەجادی لە ڤەژینبوکسدا دانرا.
«هەمیشە بەهار» کۆمەڵەچیرۆکێکی «عەلائەدین سەجادی» (١٩٠٧-١٩٨٤) کە لە ساڵی ١٩٦٠دا بڵاوی کردووەتەوە. لەسەر ڕووبەرگەکەیدا نووسراوە: «هەموو جۆرە گۆبەندێکی کوردەواری پێشان ئەدا. لە جەرگەی ژیانی کۆمەڵایەتیی ئەو گەلەوە هاتووەتە دەرەوە کە پەردەکانی وەکوو پەردەی دێوجامە وانە!»

- سپاس بۆ دادە «پرشنگ مستەفازادە» کە دەقی کتێبەکەی تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1091
https://books.vejin.net/ck/book/132
286 views12:07
Open / Comment
2022-06-10 19:25:16 «دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی «تۆفیق وەهبی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی گرنگ و مێژووییی «تۆفیق وەهبی» (١٨٩١-١٩٨٤)، یەکەم کتێبی ڕێزمانی کوردیی ناوەندییە کە کوردێک بە شێوەی مۆدێرن نووسیویەتی.
تۆفیق وەهبی بۆ ئەم کتێبە کە لە ساڵی ١٩٢٩دا بڵاوی کردووەتەوە، ئەلفوبێیەکی تایبەتی داناوە. لەو کاتەدا کە پیتی کوردی لە چاپخانەکاندا نەبووە، لە لوبناندا پیتەکانیان بۆ دروست کردووە. ئەلفوبێی تایبەتی ئەم کتێبە پێشوازیی لێ نەکرا و لە کتێبی تردا بە کار نەهێنرا. بۆ دانانی لە ڤەژینبوکسدا، ئەلفوبێەکەمان کردەوە بە باوی ئێستا بەڵام لە هەر شوێنێک کە بۆ تێگەیشتن لە مەبەستی نووسەر ئەلفوبێکەی خۆی پێویست بووبێت، ئەسڵەکەیمان لەناو کەوان یان بەشێوەی شاراوە داناوە کە بە کلیک نیشان دەدرێت.

- سپاس بۆ دادە «نەشمیل دژدەمە» و کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە
- سپاس بۆ «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی کتێبەکەی ئامادە کرد بۆ دانانی لە ڤەژینبوکسدا
https://books.vejin.net/ck/news/1090
https://books.vejin.net/Book/146
535 views16:25
Open / Comment
2022-04-27 09:33:09
ئامادەکردنی فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز بۆ ڤەژینلێکس
ئاسۆ مەحموودی، ٢٠٢٢/٠٤/٢٦

«فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز» شاکارێکی مەزن و مێژوویییە کە بەرهەمی دەیان ساڵ توێژینەوەی ئەو دوو زمانناسە گەورەیەیە. ئەگەرچی یەکێک لە باشترین فەرهەنگە کوردییەکانە بەڵام بەداخەوە کەم کەس دەیناسن و بە کاری دەهێنن.

کاری دیجیتاڵیکردنی ئەم فەرهەنگەم لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەست پێ کرد بەڵام بە هۆی قورسبوونی کارەکە و کێشەی جۆربەجۆری ژیانی خۆم نەمتوانی بەردەوام کاری لەسەر بکەم. ئێستا فەرهەنگەکەم (بەبێ دەستکاری لە ناوەڕۆکدا) بە شێوازێکی مۆدێرن ئامادە کردووە کە بۆ خوێندنەوە و بەکارهێنان ئاسانە و هەموو کەسێک دەتوانێت لەسەر پرۆژەی ڤەژینلێکسدا کەڵکی لێ وەربگرێت. لەم سەردەمەدا کە ئینگلیزی بووە بە زمانی نێونەتەوەیی و خواستی زۆرتری لەسەرە، هیوادارم وەشانی دیجیتاڵی ئەم فەرهەنگە بۆ کوردەکان بەسوودتر بێت و خزمەتێکی زۆرتر بە پێشکەوتنی کوردەکان و زمانی کوردی بکات.
ئەم وەشانە دیجیتاڵە پێشکەش دەکەم بە مامۆستا تۆفیق وەهبی! ئەگەرچی نەتەوەی کورد هێشتا پەیکەری زێڕینیان بۆی دروست نەکردووە بەڵام نرخی بەرهەمەکانی دەزانن و کەڵکیان لێ وەردەگرن!
216 views06:33
Open / Comment
2022-04-27 09:30:09 «فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/wahby-edmonds

تایبەتمەندییەکانی فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز:
فەرهەنگێکی گشتییە و هەموو بابەتێکی تێدایە.
دوو زمانناسی شارەزای هەر دوو زمانەکە نووسیویانە (خوێنەر لە دروستبوونی وشەکان و ماناکان دڵنیایە).
بۆ هەر وشەیەک کە پێویست بووە، پوختەیەکی ڕێزمان و حاڵەتەکانی بەکارهێنانیان لەناو ڕستەدا هێناوە.
مەبەستی نووسەران لە دانانی ئەم فەرهەنگە تەنیا پاراستنی وشەکان نەبووە و هەوڵی ستانداردکردنی زمانی کوردیشیان داوە.
کورتترین و نزیکترین هاوتای ئینگلیزییان دەستنیشان کردووە.
جۆری وشەکان (ناو، جێناو، ئاوەڵناو و…) یان دەستنیشان کردووە. (part of speech)
بۆ فعلەکان، چاوگ و ڕەگەکان و وردەکارییەکانی بەکارهێنانیان دەستنیشان کردووە.
هەوڵیان داوە تەواوی وشە داڕێژراو و لێکدراوەکان لەژێر هەر سەروشەیەکدا کۆ بکەنەوە.
بۆ وشەی وەرگیراو، زمانی سەرچاوەیان دەستنیشان کردووە. (etymology)
هێز (stress) یان دیاری کردووە بۆ ئەو وشانەی لەسەر بڕگەیەکی جیاوازە.
چەند پاشکۆیان داناوە کە زانیاریی زۆر بەسوودیان لەسەر زمان و کولتوور کوردی تێدایە.
214 views06:30
Open / Comment
2022-04-27 09:28:55
«فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/wahby-edmonds
«فەرهەنگی کوردی-ئینگلیزی» بەرهەمی
«تۆفیق وەهبی (١٨٩١-١٩٨٤)» و
«ئەدمۆندز (١٨٨٩-١٩٧٩، Cecil J. Edmonds)»
یەکەم فەرهەنگی کوردیی ناوەندی بۆ ئینگلیزییە کە هەموو ستانداردەکانی فەرهەنگنووسیی نوێی لەبەرچاو گرتووە. ئەم فەرهەنگە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٦ لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانیادا چاپ کراوە.

- دیجیتاڵیکردن و ئامادەکردنی بۆ ڤەژینلێکس: ئاسۆ مەحموودی
226 views06:28
Open / Comment
2022-04-16 10:56:48 «سەرنجێ لە زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی کوردی» توێژینەوەیەکی وردبینانەیە لەسەر بابەتی زمانی ئەدەبیی یەکگرتوو و ستاندارد بۆ کوردی کە دکتۆر «عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ» (١٩٣٤-٢٠١٩) خەڵکی سلێمانی لە ساڵی ١٩٧١دا بڵاوی کردووەتەوە.
لەم کتێبەدا، د. عیزەدین مستەفا سەرەتا پێناسەی زمانی ئەدەبیی یەکگرتووی هێناوە و مێژووەکەی لەلای گەلانی تر و گەلی کورددا شی کردووەتەوە. پاشان وەڵامی دوو پرسیاری گرنگی داوەتەوە:
١- «ئایا زمانێکی ئەدەبیی یەکگرتوومان هەیە؟» و
٢- «دەبێ چۆن بنووسین؟ بە یەک جۆر یا دوو؟»

- سپاس بۆ کاک «سۆران غەفووری» کە دەقی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ کاک «ئەحمەد کەریم» کە کەموکوڕییەکانی تایپ کردەوە و بە دەقی دیوانەکەدا چووەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1089
https://books.vejin.net/Book/141
84 views07:56
Open / Comment
2022-04-01 19:29:04 «کاروانی خەیاڵ»ی هێدی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«کاروانی خەیاڵ» بەشێکە لە هەڵبەستەکانی «خالید حیسامی» (١٩٢٧-٢٠١٦) ناسراو بە «هێدی» خەڵکی بۆکان. شیعرەکانی کاروانی خەیاڵ لەسەر کێشی عەرووزین و زۆربەیان بە کوردیی موکریانین و ٧ شیعری فارسیشی تێدایە.

- سپاس بۆ کاک «کەماڵ ڕەحمانی» و دادە «هۆزان عەزیزی» کە دەقی دیوانەکەیان تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ کاک «کەماڵ ڕەحمانی» کە بە دەقی دیوانەکەدا چووەوە.

https://books.vejin.net/ck/news/1088
https://books.vejin.net/ck/book/140
2.1K views16:29
Open / Comment
2022-03-18 21:28:10 «داستانی هەڵۆی سوور» بە دەنگی شێرکۆ بێکەسەوە لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«داستانی هەڵۆی سوور» چیرۆکە شیعرێکە لە بەرهەمەکانی «شێرکۆ بێکەس» (١٩٤٠-٢٠١٣). ئەم کتێبە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن یەکێتیی نووسەرانی کوردستان (شاخ) چاپ کراوە. ئێستا دەقی کتێبەکە لەگەڵ خوێندنەوەی بە دەنگی خودی شاعیرەوە لە ڤەژینبوکسدا بڵاو کراوەتەوە.
- سپاس بۆ دادە «فەرزانە عەبدوڵڵازادە» کە بە دەقەکەیدا چووەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1087
https://books.vejin.net/ck/book/121
819 views18:28
Open / Comment
2022-02-21 23:11:23 پیرۆزباییی شەشەم ساڵی کردنەوەی «ڤەژینبوکس» لە هەموو هۆگرانی زمان و ئەدەبی کوردی دەکەین.

بە خۆشحاڵییەوە ساڵی ڕابردوو چالاکتر بووین و توانیمان 7,264 دەقی نوێ دابنێین کە 36%ی سەرجەم 20,284 دەقی ئێستای پرۆژەکەیە.
زۆر سوپاسی هەموو بەشداربووانی پرۆژەکە دەکەین چ ئەو کەسانەی بە دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە کاری تایپ و پێداچوونەوە و دانانی دەقەکانیان کرد و چ ئەو دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوانەش کە بە دڵێکی فراوانەوە فایلەکانیان بۆ ناردین. هەروەها سوپاسی ئەو خۆشەویستانەش دەکەین کە یارمەتیی داراییی پرۆژەکەیان دا.
هیوادارین بە پشتیوانیی هەموو خەمخۆرانی زمانی دایکی لە ساڵانی داهاتووشدا بتوانین هەر وا چالاک بمێنینەوە و پرۆژەکە بەرەو پێش ببەین.
https://books.vejin.net/
247 views20:11
Open / Comment