🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

VejînBooks

Logo of telegram channel vejin_books — VejînBooks V
Logo of telegram channel vejin_books — VejînBooks
Channel address: @vejin_books
Categories: Literature
Language: English
Subscribers: 1.53K
Description from channel

کەناڵی ڕاگەیاندنی بنکەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردی books.vejin.net

Ratings & Reviews

2.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

1

1 stars

0


The latest Messages 2

2022-01-11 19:48:44 «دیوانی مەولانا خالید» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دیوانی مەولانا خالید» شیعرەکانی «شێخ خالیدی شارەزووری» (١٧٧٩-١٨٢٨) ناسراو بە بە «مەولانا خالید»، «خالید بەغدادی»، «ضیاءالدّین» و «ذی الجناحین» خەڵکی قەرەداخی شارەزوور. مەولانا خالید لە گەورەکانی تەریقەتی نەقشبەندی بووە لە کوردستاندا. زۆربەی شیعرەکانی بە زمانی فارسین و چەند شیعریشی بە کوردی و عەرەبی لێ بە جێ ماوە. یەکێک لە شیعرە کوردییەکانی بە شێوەزاری ناوەندی و ئەوانی تری بە شێوەی گۆرانییە.

-سپاس بۆ کاک «محەممەد ئیسماعیلنەژاد (م.ئاران)» و کاک «ڕێبوار هەورامی» کە کێشی شیعرەکانیان دەستنیشان کرد.
https://books.vejin.net/ck/news/1086
https://books.vejin.net/ck/book/137
1.5K views16:48
Open / Comment
2021-12-15 20:59:45
فەرهەنگی ڕێژگە لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/reejge
«فەرهەنگی ڕێژگە: ئەو وشانەی لە هەنبانەبۆرینەدا نەهاتوون» بەرهەمی «ئەمین گەردیگلانی» ساڵی 2009 چاپ و بڵاو کراوەتەوە. فەرهەنگی ڕێژگە، هەر وەک «هەنبانەبۆرینە»ی هەژار موکریانی، فەرهەنگێکی گشتیی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە واتای 6,189 وشەی تێدایە. بۆ زۆرێک لە وشەکان نموونەی لە ئەدەبی کوردی هێناوەتەوە. ئەو وشانەش کە لە فەرهەنگی ڕێژگەدا مانایەکی تر جگە لەوانەی هەنبانەبۆرینەیان بۆ هێنراون دیاری کراون.

- سوپاس بۆ مامۆستا «ئەمین گەردیگلانی» کە مافی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگەی پێ داین.
- سوپاس بۆ مامۆستا «محەممەدئەمین شاسەنەم» کە فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادە کرد بۆ داتابەیس.
253 views17:59
Open / Comment
2021-11-11 14:11:20 «دیوانی شێخ نووری» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
شیعرەکانی «شێخ نووری شێخ ساڵح بەرزنجی» (١٨٩٦-١٩٥٨) خەڵکی سلێمانی.
- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە دەقی دیوانەکەی خستە بەردەستمان.
https://books.vejin.net/ck/news/1084
https://books.vejin.net/ck/book/131
548 views11:11
Open / Comment
2021-11-01 09:02:08 «دیوانی زێوەر» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
شیعرەکانی «مەلا عەبدوڵڵا کوڕی محەممەد» (١٨٧٥-١٩٤٨) ناسراو بە «زێوەر» خەڵکی سلێمانی.
- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە دەقی دیوانەکەی خستە بەردەستمان.
https://books.vejin.net/ck/news/1081
https://books.vejin.net/ck/book/37
878 views06:02
Open / Comment
2021-10-29 20:58:52 «دیوانی وەلی دێوانە» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

شیعرەکانی «وەلید کوڕی کوێخا محەممەد» (١٨٢٦-١٨٨١) ناسراو بە «وەلی دێوانە» خەڵکی شارەزوور.

- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی کوردستان» کە دەقی دیوانەکەی بۆ ناردین.
https://books.vejin.net/ck/news/1080
https://books.vejin.net/ck/book/116
889 views17:58
Open / Comment
2021-09-12 19:30:00 «دیوانی عوسمان عوزێری» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

شیعرەکانی «عوسمان عوزێری» (١٩٣٦-١٩٦٦) ناسراو بە «شەهید عوسمان» خەڵکی سلێمانی.

سپاس بۆ کاک «مەجید سەییدی» کە دەقی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
سپاس بۆ دادە «نەشمیل دژدەمە» کە بە دەقی دیوانەکەدا چووەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1079
https://books.vejin.net/ck/book/110
1.1K views16:30
Open / Comment
2021-09-11 20:30:00 «ئاشنایی و ڕۆشنایی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

دیوانە شیعرێکی تری «عەلی عارف ئاغا» (١٩٠٢-١٩٩٦) ناسراو بە «شاری» خەڵکی سلێمانی.

- سپاس بۆ کاک «پەیمان عەلیپوور» کە دەقی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1078
https://books.vejin.net/ck/book/109
923 views17:30
Open / Comment
2021-09-11 19:30:01 «بەرهەمی خاوێن» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

دیوانە شیعرێکی تری «عەلی عارف ئاغا» (١٩٠٢-١٩٩٦) ناسراو بە «شاری» خەڵکی سلێمانی.

- سپاس بۆ کاک «پەیمان عەلیپوور» کە بەشێکی دەقی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ «خزمەتگوزاری ژیر» و کاک «ئەحمەد کەریم» کە دەقی بەشێکی دیکەی دیوانەکەیان ئامادە کرد.
https://books.vejin.net/ck/news/1077
https://books.vejin.net/ck/book/108
739 views16:30
Open / Comment
2021-09-10 19:30:00 «چەپکێ گوڵ و خونچە» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

دیوانە شیعرێکی «عەلی عارف ئاغا» (١٩٠٢-١٩٩٦) ناسراو بە «شاری» خەڵکی سلێمانی.

- سپاس بۆ کاک «عەبدولواحید فەتاحی» کە بەشێکی دەقی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ «خزمەتگوزاری ژیر» و کاک «ئەحمەد کەریم» کە دەقی بەشێکی دیوانەکەیان ئامادە کرد .
https://books.vejin.net/ck/news/1076
https://books.vejin.net/ck/book/107
678 views16:30
Open / Comment
2021-09-09 19:33:01 «شەرەفنامەی بەدلیسی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

بەرگی یەکەمی «شەرەفنامه» بەرهەمی «شەرەف خان بەدلیسی» (١٥٤٣-١٦٠٣) یەکەم کتێبی مێژوویییە کە بەتایبەتی لەسەر مێژووی کوردستان نووسرابێت. دەقی ئەسڵیی فارسیی شەرەفنامە لە ساڵی ١٥٩٧دا بە ڕێنووسی ٤٠٠ ساڵ پێش و بەبێ خاڵبەندی نووسراوە. لە پرۆژەی ڤەژینبوکسدا پێداچوونەوەیەکی باشی ڕێنووس و خاڵبەندیی دەقەکەی کراوە بۆ ئەوەی کە خوێنەری ئێستا ئاسانتر بتوانن لێی تێ بگەن. هیوادارین بتوانین لە داهاتوودا وەرگێڕانی کوردیی هەژار موکریانیش دابنێین.

- سپاس بۆ دادە «رقیە (ندا) علی‌نقی‌زاده» خەڵکی مازندەران، کە ڕێنووس و خاڵبەندیی کتێبەکەی نوێ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1073
https://books.vejin.net/ck/book/203
1.3K viewsedited  16:33
Open / Comment