Get Mystery Box with random crypto!

VejînBooks

Logo of telegram channel vejin_books — VejînBooks V
Logo of telegram channel vejin_books — VejînBooks
Channel address: @vejin_books
Categories: Literature
Language: English
Subscribers: 1.53K
Description from channel

کەناڵی ڕاگەیاندنی بنکەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردی books.vejin.net

Ratings & Reviews

2.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

1

1 stars

0


The latest Messages 6

2021-02-21 08:44:02 «ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی» پیرۆز بێت.

لەدوای ساڵێک لە دامەزراندنی وێبسایتی فەرهەنگەکانی ڤەژین (ڤەژین‌لێکس)، ڕای دەگەیێنین کە پرۆژەکەمان نوێ کردووەتەوە.
ماڵپەڕ: https://lex.vejin.net
زۆر سوپاس بۆ ئەو هاوڕێیانە کە لەم ماوەیەدا بە پێشنیارەکانیان هاوکارییان کردین.
نوێکارییەکان بریتین لە:

فەرهەنگە نوێیەکان:
کوردستانیکا (ئینگلیزی- کوردیی ناوەندی و فارسی)
فەرهەنگا کۆما کوردییا کورمانجی (کوردیی باکووری - فارسی)
فەرهەنگی شێخانی (کوردیی ناوەندی)
خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان (کوردیی ناوەندی)

ئاسانکارییە نوێیەکان:
دۆزینەوەی وشەی کوردی چ بە ئەلفوبێی لاتینی چ عەرەبی
پێشنیاری دروستی وشەکە ئەگەر بە هەڵە نووسرابێت
دیاری کردنی هەموو یان چەند دانە لە فەرهەنگەکان بۆ گەڕان
بەکارهێنانی چەند کاراکتەری تایبەت بۆ گەڕانی پێشکەوتوو

نوێکردنەوەی ڕووکار:
ڕواڵەت و ڕووکاری وێبسایتەکە بە کەڵکوەرگرتن لە چوارچێوەی Semantic UI نوێ کرایەوە.
دانانی بژاردەی ڕاپۆرتدانی هەڵەکانی وشەکان و واتاکان
چارەسەرکردنی کێشەی فۆنت بۆ پیتە تایبەتەکانی هەورامی
2.4K views05:44
Open / Comment
2020-11-13 21:30:00 «گۆرانی یا ترانه‌های کردی» بەرهەمی «د. محەممەد موکری» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«گۆرانی یا ترانه‌های کردی» کۆمەڵە شیعری فلکلوری کوردییە کە «دکتۆر محەممەد موکری» (١٩٢١-٢٠٠٧) کۆی کردوونەتەوە.ئەم کتێبە کە ساڵی ١٩٥٠ بڵاو بووەتەوە، لە یەکەم توێژینەوە زمانناسییەکانە کە شیعری فلکلۆری کوردیی بەپێی شێوەزار و ناوچە جیا کردووەتەوە و فۆنەتیکی هەموو شیعرەکانی بە ئەلفوبێی لاتین نووسیوەتەوە و واتاکەشیانی بۆ زمانێکی تر وەرگێڕاوەتەوە. تەنانەت هەندێک لە زمانناسە بیانییەکانیش وەک «مەکێنزی» و «مەکارس» ناوی ئەم کتێبەیان وەک سەرچاوەیەکی بەکەڵک هێناوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1045
https://books.vejin.net/ck/book/248
1.9K views18:30
Open / Comment
2020-11-10 21:30:13 «فرمێسک و زەردەخەنە» بەرهەمی «دڵشاد مەریوانی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«فرمێسک و زەردەخەنە» یەکەم دەفتەری شیعری «دڵشاد مەریوانی»یە (١٩٤٧-١٩٨٩) کە لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە ساڵی ١٩٦٨ بڵاوی کردووەتەوە.

- سپاس بۆ بڵاوکردنەوەی ئاراس کە دەقی کتێبەکەی خستە بەردەستمان.
- سپاس بۆ کاک «هەستیار جەلیلزادە» کە لە ئامادەکردنی دەقەکە بۆ ڤەژینبوکس یارمەتیی داین.
https://books.vejin.net/ck/news/1044
https://books.vejin.net/ck/book/247
1.4K viewsedited  18:30
Open / Comment
2020-11-08 21:30:13 «ئەڵوەن» ڕۆمانی «ئەحلام مەنسوور» لە ڤەژینبوکسدا دانرا

«ئەڵوەن» لە بەرهەمەکانی «ئەحلام مەنسوور»ە (١٩٥١-٢٠١٣) کە ساڵی ١٩٨٠ نووسراوە. ڕۆمانێکی فێمینستیی-سۆسیالیستییە و باسی کێشە و ئارێشەکانی ژنان و کچان دەکات. دەقی ئەم ڕۆمانە بە کوردیی ناوەندی نووسراوە بەڵام کاراکتەرەکان بە کوردیی باشووری و هەندێک جاریش تورکەمانی قسە دەکەن.

- سپاس بۆ بڵاوکردنەوەی ئاراس کە دەقی کتێبەکەی خستە بەردەستمان.
- سپاس بۆ دادە «نەشمیل دژدەمە» کە لە ئامادەکردنی دەقەکە بۆ ڤەژینبوکس یارمەتیی داین.
https://books.vejin.net/ck/news/1043
https://books.vejin.net/ck/book/246
1.6K views18:30
Open / Comment
2020-09-11 20:48:06 «پەندەکانی پیرەمێرد» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«پەندەکانی پیرەمێرد» ئەو شیعرانەن کە «پیرەمێرد» (١٨٦٧-١٩٥٠) لە «ڕۆژنامەی ژیان» و لە «ڕۆژنامەی ژین»دا بە کەڵک وەرگرتن لە پەندی پێشینان دای ناون. پەندەکانی پیرەمێرد لەسەر قاڵبی مەسنەوی و لەسەر کێشی خۆماڵیی ١٠ بڕگەیین.

- سپاس بۆ کاک «کەماڵ ڕەحمانی» کە دەقی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1042
https://books.vejin.net/ck/book/245
1.8K views17:48
Open / Comment
2020-07-26 20:13:50 وێبسایتی ڤەژینبوکس نوێ کرایەوە.
https://books.vejin.net/ck/news/1040
2.4K viewsedited  17:13
Open / Comment
2020-07-25 16:47:10 ئاگاداری:
هۆگرانی بەڕێزی ڤەژینبوکس (بنکەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردستان) و ڤەژینلێکس (کۆگای فەرهەنگە کوردییەکان) ئاگادار دەکەینەوە کە پرۆژەکانمان گواستووەتەوە بۆ ئەدرەسی نوێ:
ماڵپەڕی پرۆژەکان: vejin.net/
ڤەژینبوکس: books.vejin.net/
ڤەژینلێکس: lex.vejin.net/
5.6K views13:47
Open / Comment
2020-05-16 20:29:26 «دیوانی عەونی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
شیعرەکانی «عوسمان حەبیب عەبدوڵڵا» (١٩١٤-١٩٩٢) خەڵکی کۆیە.
عەونی چوارینەکانی خەیامیشی لەسەر کێشی خۆماڵیی ١٠ بڕگەیی وەرگێڕاوەتەوە.

- سپاس بۆ دادە «گوڵزار مینوویی» کە دەقی دیوانەکەی تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ کاک «محەممەد ئیسماعیلنەژاد (م.ئاران)» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.
https://vejinbooks.com/News/1036
https://vejinbooks.com/Book/241 دیوانی عەونی
https://vejinbooks.com/Book/243 لە چوارینەکانی خەیام
1.9K views17:29
Open / Comment
2020-05-15 20:29:33 «قەڵای ڕاز»ی ژیلا حسەینی لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«قەڵای ڕاز» کۆمەڵێک شیعر و کورتەچیرۆکی «ژیلا حسەینی» (١٩٦٤-١٩٩٦) خەڵکی سەقز.

- سپاس بۆ کاک «جەماڵ کاڕەشی» و دادە «نەشمیل دژدەمە» کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ دادە «نەشمیل دژدەمە» کە بە دەقەکانی کتێبەکەدا چووەوە.
https://vejinbooks.com/News/1037
https://vejinbooks.com/Book/217
1.4K views17:29
Open / Comment
2020-05-14 20:29:33 «شیعرە فارسییەکانی شێخ ڕەزا» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«اشعار شیخ رضا طالبانی» شیعرە فارسییەکانی «شێخ ڕەزا» (١٨٣١-١٩١٠).

سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە دەقی دیوانەکەی بۆ ناردین.
سپاس بۆ کاک «ڕێبوار هەورامی» کە بە دەقی کتێبەکەدا چووەوە و کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.
https://vejinbooks.com/News/1035
https://vejinbooks.com/Book/238
1.2K viewsedited  17:29
Open / Comment