🔥 Burn Fat Fast. Discover How! 💪

VejînBooks

Logo of telegram channel vejin_books — VejînBooks V
Logo of telegram channel vejin_books — VejînBooks
Channel address: @vejin_books
Categories: Literature
Language: English
Subscribers: 1.53K
Description from channel

کەناڵی ڕاگەیاندنی بنکەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی کوردی books.vejin.net

Ratings & Reviews

2.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

1

1 stars

0


The latest Messages 5

2021-06-28 20:00:00 «دیوانی فایق بێکەس» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
شیعرەکانی «فایق عەبدوڵڵا» (١٩٠٥-١٩٤٨) ناسراو بە «فایق بێکەس».

- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە دەقی کتێبەکەی خستە بەردەستمان.
- سپاس بۆ کاک «ڕێبوار هەورامی» کە کێشی شیعرەکانی دەستنیشان کرد.
https://books.vejin.net/News/1053
https://books.vejin.net/Book/266
226 views17:00
Open / Comment
2021-05-11 06:22:23
«فەرهەنگا دەستی» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/demirhan
فەرهەنگا دەستی بەرهەمی «ئومید دەمیرهان» (Umîd Demîrhan) ساڵی 2007 لەلایەن بڵاوکردنەوەی سەواد لە بازیدی باکووری کوردستان چاپ کراوە.
فەرهەنگا دەستی فەرهەنگێکی گشتیی کوردیی باکووری بۆ کوردیی باکوورییە کە واتای زیاتر لە 15,400 وشەی تێدایە و زۆرتر لە 1700 نموونەی لە ئیدیۆم و پەندی پێشینان هێناوەتەوە.

- سوپاس بۆ کاک «ئومید دەمیرهان» کە فایلی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین و مافی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگەی پێ داین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادە کرد بۆ داتابەیس.
258 viewsedited  03:22
Open / Comment
2021-05-02 17:02:34 «هەواری خاڵی (سەرجەمی نووسینی هێمن)» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«هەواری خاڵی» سەرجەمی نووسینی «هێمن موکریانی» (١٩٢١-١٩٨٦) لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە وتارەکانی لە گۆڤارەکان و پێشەکیی کتێبەکاندا و هەروەها وەرگێڕانی چەند کورتە چیرۆک لە فارسییەوە.

- سپاس بۆ «بڵاوکردنەوەی ئاراس» کە فایلی پی.دی.ئێفی کتێبەکەی بۆ ناردین.
- سپاس بۆ دادە «نەشمیل دژدەمە» کە بە دەقی کتێبەکەدا چووەوە.
https://books.vejin.net/News/1051
https://books.vejin.net/Book/262
736 views14:02
Open / Comment
2021-05-01 17:42:39 کۆمەڵە چیرۆکی «شەوارە» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
کۆمەڵە چیرۆکی «شەوارە» بەرهەمی «مەلا کەریم ساردە کۆسانی (ڕاوچی)» (١٩٢٦-٢٠٠١) خەڵکی ناوچەی بۆکان.

- سپاس بۆ دادە «شیما ئەرکیان» کە دەقی کتێبەکەی تایپ کردەوە.
- سپاس بۆ کاک «غەفوور پیرزادە (کەسەر)» کە بە دەقی کتێبەکەدا چووەوە.
https://books.vejin.net/News/1050
https://books.vejin.net/Book/261
784 views14:42
Open / Comment
2021-03-28 20:36:14 «دیوانی سەیدی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
شیعرەکانی «مەلا محەممەد سلێمان کوڕی حاجی سەید مەحموودی هەورامی» (١٧٨٥-١٨٤٩) ناسراو بە «سەیدی» (صیدی).

- سپاس بۆ «انتشارات کردستان» لە سنە کە دەقی دیوانەکەیان بۆ ناردین.
https://books.vejin.net/News/1049
https://books.vejin.net/Book/260
940 views17:36
Open / Comment
2021-03-16 20:02:14 «خولاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان» (دوو بەرگ) بەرهەمی «محەمەدئەمین زەکی بەگ» (١٨٨٠-١٩٤٨) لە ساڵی ١٩٣١ لە چاپ دراوە. ئەم کتێبە گرنگە مێژووی کوردستان لە سەرەتاوە هەتا دوای شەڕی جیهانیی یەکەم دەگێڕێتەوە. هەروەها باسی جوگرافی و زمان و هۆزەکانی گەلی کورد دەکات.
https://books.vejin.net/News/1048
بەرگی یەکەم: https://books.vejin.net/book/252
بەرگی دووەم: https://books.vejin.net/book/259

- سپاس بۆ «چاپەمەنیی مانگ» کە دەقی کتێبەکەی بۆ ناردین.
1.1K views17:02
Open / Comment
2021-03-15 19:32:09 کۆی بەرهەمەکانی «دڵشاد مەریوانی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
کۆی بەرهەمەکانی «دڵشاد مەریوانی» (١٩٤٧-١٩٨٩) هەشت دەفتەری شیعرن:
١. «فرمێسک و زەردەخەنە»
٢. «ببن بە تیشک»
٣. «سەمفۆنیای وەنەوشە»
٤. «سەمای نێرگز»
٥. «ئێمەیش لە خۆشەویستی دەزانین»
٦. «پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن»
٧. «خەونی سەما دژەکان»
٨. «عیشقی بێ نەخشان»
https://books.vejin.net/author/287
https://books.vejin.net/news/1044
- سپاس بۆ بڵاوکردنەوەی ئاراس کە دەقی کتێبەکەی خستە بەردەستمان.
- سپاس بۆ کاک «هەستیار جەلیلزادە» کە لە ئامادەکردنی دەقەکە بۆ ڤەژینبوکس یارمەتیی داین.
747 views16:32
Open / Comment
2021-02-28 21:29:59
«فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/zkurd-IT
فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری بەرهەمی «زانستپەروەرانی کورد» ساڵی 2011 لەلایەن ئەکادیمیای کوردی لە هەولێر چاپ کراوە. فەرهەنگی تەکنۆلۆژیای زانیاری فەرهەنگێکی ئینگلیزی بۆ کوردیی ناوەندییە تایبەت بە زاراوەی تەکنۆلۆژیای زانیاری (Information Technology).

- سوپاس بۆ کاک «دیاکۆ هاشمی» کە فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.
2.1K views18:29
Open / Comment
2021-02-28 20:57:38
«فەرهەنگێ پیشکێن کوردی» لە ڤەژینلێکسدا دانرا
https://lex.vejin.net/ck/dict/pishken-kurdi

فەرهەنگێ پیشکێن کوردی بەرهەمی «ئیبراهیم ڕەمەزان زاخۆیی» ساڵی 2007 لەلایەن دەزگەها سپیرێز لە دهۆک چاپ کراوە. ئەم فەرهەنگە زیاتر لە 1400 کار (کردار، فیعل)ی کوردیی باکووریی لە خۆ گرتووە و واتای کورمانجی و ئینگلیزی و عەرەبی و نموونەی بەکارهێنانی هەر کامیانی تێدایە.

- سوپاس بۆ «دەزگەها سپیرێز» کە فایلی پی.دی.ئێفی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.
803 views17:57
Open / Comment
2021-02-26 16:00:17
چۆن دەقی بابەتەکانی ڤەژینبوکس و ڤەژینلێکس لە «پی.دی.ئێف»ەوە وەردەگرین؟

ئەگەر PDFەکە وێنەی سکەنکراوی لاپەڕەکان بێت: پێشتر دەقەکانمان سەرلەنوێ تایپ دەکردەوە، بەڵام بەخۆشحاڵییەوە ئێستا بۆ زمانی کوردیش بەرنامەی دەرهێنانی نووسین لەناو وێنە (OCR) دروست کراوە. ئێمە لە خزمەتگوزاریی سەرهێڵی «ژیر» کەڵک وەردەگرین کە لە چەند چرکەدا بەباشی دەقەکەمان بە تێکست پێ دەداتەوە، ماڵپەڕی «ژیر»: https://zhir.io/

ئەگەر PDFەکە وێنە نەبێت و تێکست بێت بەڵام لە کاتی کۆپیکردنی دەقەکەی کاراکتەری نادروست و سەیروسەمەرەی نیشان بدرێت ئەوا لە بەرنامەی axesPDF QuickFix کەڵک وەردەگرین.
فێرکاری بە کوردی:


لینکی داگرتن: shorturl.at/BDE23
1.1K views13:00
Open / Comment