Get Mystery Box with random crypto!

ئامادەکردنی فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز بۆ ڤەژینلێکس ئاسۆ مەحموو | VejînBooks

ئامادەکردنی فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز بۆ ڤەژینلێکس
ئاسۆ مەحموودی، ٢٠٢٢/٠٤/٢٦

«فەرهەنگی وەهبی و ئەدمۆندز» شاکارێکی مەزن و مێژوویییە کە بەرهەمی دەیان ساڵ توێژینەوەی ئەو دوو زمانناسە گەورەیەیە. ئەگەرچی یەکێک لە باشترین فەرهەنگە کوردییەکانە بەڵام بەداخەوە کەم کەس دەیناسن و بە کاری دەهێنن.

کاری دیجیتاڵیکردنی ئەم فەرهەنگەم لە ساڵی ٢٠١٩ەوە دەست پێ کرد بەڵام بە هۆی قورسبوونی کارەکە و کێشەی جۆربەجۆری ژیانی خۆم نەمتوانی بەردەوام کاری لەسەر بکەم. ئێستا فەرهەنگەکەم (بەبێ دەستکاری لە ناوەڕۆکدا) بە شێوازێکی مۆدێرن ئامادە کردووە کە بۆ خوێندنەوە و بەکارهێنان ئاسانە و هەموو کەسێک دەتوانێت لەسەر پرۆژەی ڤەژینلێکسدا کەڵکی لێ وەربگرێت. لەم سەردەمەدا کە ئینگلیزی بووە بە زمانی نێونەتەوەیی و خواستی زۆرتری لەسەرە، هیوادارم وەشانی دیجیتاڵی ئەم فەرهەنگە بۆ کوردەکان بەسوودتر بێت و خزمەتێکی زۆرتر بە پێشکەوتنی کوردەکان و زمانی کوردی بکات.
ئەم وەشانە دیجیتاڵە پێشکەش دەکەم بە مامۆستا تۆفیق وەهبی! ئەگەرچی نەتەوەی کورد هێشتا پەیکەری زێڕینیان بۆی دروست نەکردووە بەڵام نرخی بەرهەمەکانی دەزانن و کەڵکیان لێ وەردەگرن!