Get Mystery Box with random crypto!

«دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی «تۆفیق وەهبی» لە ڤەژینبوکسدا دا | VejînBooks

«دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی «تۆفیق وەهبی» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«دەستووری زمانی کوردی» بەرهەمی گرنگ و مێژووییی «تۆفیق وەهبی» (١٨٩١-١٩٨٤)، یەکەم کتێبی ڕێزمانی کوردیی ناوەندییە کە کوردێک بە شێوەی مۆدێرن نووسیویەتی.
تۆفیق وەهبی بۆ ئەم کتێبە کە لە ساڵی ١٩٢٩دا بڵاوی کردووەتەوە، ئەلفوبێیەکی تایبەتی داناوە. لەو کاتەدا کە پیتی کوردی لە چاپخانەکاندا نەبووە، لە لوبناندا پیتەکانیان بۆ دروست کردووە. ئەلفوبێی تایبەتی ئەم کتێبە پێشوازیی لێ نەکرا و لە کتێبی تردا بە کار نەهێنرا. بۆ دانانی لە ڤەژینبوکسدا، ئەلفوبێەکەمان کردەوە بە باوی ئێستا بەڵام لە هەر شوێنێک کە بۆ تێگەیشتن لە مەبەستی نووسەر ئەلفوبێکەی خۆی پێویست بووبێت، ئەسڵەکەیمان لەناو کەوان یان بەشێوەی شاراوە داناوە کە بە کلیک نیشان دەدرێت.

- سپاس بۆ دادە «نەشمیل دژدەمە» و کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە
- سپاس بۆ «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی کتێبەکەی ئامادە کرد بۆ دانانی لە ڤەژینبوکسدا
https://books.vejin.net/ck/news/1090
https://books.vejin.net/Book/146