«دیاریی مەهاباد»ی مەلا غەفوور دەباغی لە ڤەژینبوکسدا دانرا. «دیاریی مەهاباد» گوڵبژێرێک لە پەندی پێشینان و شیعرەکانی «مەلا غەفوور دەباغی» (١٩٢٧-١٩٩٠) حافزی مەهابادییە. مامۆستا هەژار سەبارەت بەم دیوانەی دەڵێت: «مەلا غەفوور هۆنەرێکی بەهونەر و دەستڕەنگینە... ماڵم حەقە لە شاعیری و دەمپاراوی چەندی دڵ حەز کا ڕەنگینە، لە تەرازووی هەڵسەنگانی وێژەوانی تا بێژی قورس و سەنگینە... ئەستێرێکە لە عاسمانی کوردەواری و لە لای من تیشک داوێژێ..» - سپاس بۆ دادە «نەسرین ڕەحمانی» و کاک «دیاکۆ ڕەحمانی» و کاک «کەماڵ ڕەحمانی» کە دەقی کتێبەکەیان تایپ کردەوە. https://books.vejin.net/ck/news/1092 https://books.vejin.net/ck/book/147 801 views10:47