Get Mystery Box with random crypto!

هۆزی کورد! تا کەی بە غفڵەت؟ تا بەکەی مەستن لە خەو؟ تا بەکەی خ | Warê Helbestvan û Nivîseran

هۆزی کورد! تا کەی بە غفڵەت؟
تا بەکەی مەستن لە خەو؟

تا بەکەی خۆخواردن و
دوژمن بە یەک وەک هۆزی کەو؟

ڕۆژی ڕووناکت لەبەر چی
تاریکە وەک نیوەشەو؟

گاهێ چاوەڕوانی ئەم بی و
تاوێ خزمەتکاری ئەو؟...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا #قانع