2022-06-20 01:09:47
بە فەرمی تێلەگرام پریمیەم بە چەندین تایبەتمەندی نوێ و نرخی بەشداری کردنی مانگانەی 4,99 دۆلار ڕاگەیاندرا.
تێلەگرام پریمیەم هەر ئەپی تێلەگرامە و بەکار دێت بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و وێنە و ڤیدیۆ و نامە و چەندین شتی دیکە، ئێستا بژاردەی پریمیەم و بە پارە بۆ ئەپەکە بەردەست بووە و ئەم تایبەتمەندییانەی بۆ زیاد کراوە:
1- ئاڵوگۆڕکردنی فایل بە قەبارەی 4 گێگابایت (بۆ بژاردەی ئاسایی 2 گێگابایتە).
2- زیاد کردنی پیتەکانی Bio لە 70 پیت بۆ 140 پیت.
3- ڕێگەدان بە نووسینی درێژتر بۆ وێنە و ڤیدیۆکان.
4- خێراتر داونڵۆد کردنی فایلەکان.
5- گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین.
6- لە چانەڵە گشتییەکان ڕیکلام بوونی نابێت.
7- بەردەست بوونی کاردانەوە (Reaction) زیاتر بۆ نێردراوەکان.
8- باجێک وەک ئاماژەیەک بە پشتگیریکەری تێلەگرام بە بەشداربوو دەبەخشرێت.
9- چەندین ئایکۆن بەردەست دەبن بۆ ئەوەی لەسەر ئەپەکە جێگیری بکەیت.
10- بەردەست بوونی شێوازی ئەنیمەیشن بۆ وێنەی پرۆفایل.
11- بەردەست بوونی ستیکەری(Sticker) پریمیەم.
12- بەردەست بوونی تووڵێکی پێشکەوتوو بۆ ڕێکخستنی چات کە کاری بریتییە لە ئەرشیف کردنی ئۆتۆماتیکی و زیاتریش.
200 views22:09