Get Mystery Box with random crypto!

‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن

Logo of telegram channel kitnnet — ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن K
Logo of telegram channel kitnnet — ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن
Channel address: @kitnnet
Categories: News
Language: English
Subscribers: 3.32K
Description from channel

كەناڵی تایبەتی ماڵپەڕی تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی (kitn.net) لە تێلەگرام

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

2

1 stars

0


The latest Messages 5

2022-06-16 14:07:13
گەنجێکی کورد پرۆژەیەکی زۆر گرنگ پەرە پێدەدات
https://kitn.net/babat/60855
264 views11:07
Open / Comment
2022-06-16 13:47:18
بەرهەمە ساختەکان لە نێوان چاوچنۆکی و مەترسیدا!
https://kitn.net/babat/60818
257 views10:47
Open / Comment
2022-06-16 12:56:47
منداڵان بۆ یەکەمین جار لە کاتی بینینی کامێرا لە ساڵی 1901.

وتەیەکی زۆر جوان لەسەر ئەم ڤیدیۆیە:
"we are looking at the past and they’re looking at the future".
"ئێمە تەماشای ڕابردوو دەکەین و ئەوان تەماشای داهاتوو".
264 views09:56
Open / Comment
2022-06-15 20:13:55
‎کۆمپانیای دی جەی ئای چینی دوو دژە لەرزینی نوێ و بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی DJI Transmission ڕاگەیاند.

‎دوو دژە لەرزینە نوێیەکە تەواوکاری زنجیرەی ڕۆنینن لە ژێر مۆدێلەکانی DJI Ronin S3 و DJI Ronin S3 Pro
‎یاخوود DJI RS3 و DJI RS3 Pro.
‎هەرچی بەرهەمە نوێیەکەشە بریتیە لە ئامێرێک بۆ گواستنەوەی وێنە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کامێراوە بۆ سەر ڕوونمای دەرەکی.

#DJI #Drone
290 views17:13
Open / Comment
2022-06-14 20:27:31
هەواڵێکی دڵخۆشکەر لە لایەن ئەدۆبەوە

بەمزووانە فۆتۆشۆپ بە خۆڕایی لەسەر وێب بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.
321 views17:27
Open / Comment
2022-06-14 01:43:12
فێرکاری: چۆنێتی زانینی ڕێژەی تەندرووستی پاتری مۆبایلەکانی کۆمپانیای شاومی
https://kitn.net/babat/60830
347 views22:43
Open / Comment
2022-06-13 00:30:50
کۆنگرەی هاوبەشی نێوان Xbox و Bethesda بەڕێوە چوو، لە کۆنگرەکەدا ئەم یارییە نوێیانە ڕاگەیاندران و لە 12 مانگی داهاتوودا تەواوی ئەم یارییانە بەردەست دەبن، وەک هەمیشە سەرنجێکی زۆر لەسەر خزمەتگوزاری Game Pass بوو لە کۆنگرەکەدا و زۆرینەی ئەم یارییە نوێیانەش لە خزمەتگوزارییەکە لە کاتی دەرچوونیان بەردەست دەبن، هەروەها هەواڵێکی دیکەی دڵخۆشکەر و گرنگ لە کۆنگرەکەدا ئاشکرا کرا، ئەویش کار کردنی کۆجیما بوو لەگەڵ ئێکس بۆکس و ڕایگەیاند ”کار لەسەر یارییەک دەکات کە هەمیشە ویستویەتی کاری لەسەر بکات”
392 views21:30
Open / Comment
2022-06-12 23:31:28
بلومبێرگ: یاری God of War Ragnarok زووتر لەوەی پێشبینی دەکرێت ڕادەگەیەندرێت و لە مانگی 11ی ئەم ساڵ بەردەست دەخرێت
357 views20:31
Open / Comment
2022-06-12 17:31:12
بە فەرمی کۆتایی ئەمساڵ یەکەمین ئۆتۆمبێل نمایش دەکرێت کە توانای هەبێت بە تیشکی خۆر بارگاوی ببێتەوە.

ئۆتۆمبێلی Lightyear 0 دەبێتە یەکەمین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا بە وزە و تیشکی خۆر بارگاوی ببێتەوە، واتە پێویستت بە پارە نییە بۆ بارگاوی کردنەوەی ئۆتۆمبێلەکەت!

ئۆتۆمبێلەکە وزە کۆکەرەوەیەکی خۆر لەسەر بۆنیت و دەرگا و سەقفەکەی جێگیر کراوە و وزە خەزن دەکات، هەروەها پاترییەکی 60 کیلۆوات/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت لە پاڵ ئەم وزە کۆکەرەوەیەدا، تەنها بە بەرکەوتنی ئۆتۆمبێلەکە بە تیشکی خۆر بارگاوی دەبێتەوە و گرنگ نییە ئۆتۆمبێلەکە وەستاوە یان لێدەخوڕدرێت، لە کەش و هەوایەکی خۆرەتاودا ئۆتۆمبێلەکە دەتوانیت بۆ دووری 44 میل بە وزەی خۆر لێبخوڕدرێت، بەڵام بۆ ڕێگە دوورەکان پەنا دەباتە بەر پاترییەکەی کە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی 388 میلی هەیە، واتە گرنگترین شت ئەوەیە خەرجی بەنزین و بارگاوی کردنەوەی نێو شارت لە کۆڵ دەکاتەوە!، ئۆتۆمبێلەکە لە کۆتایی ئەمساڵ دەست بە بەرهەمهێنانی دەکرێت و نرخی بریتییە لە 265,000 دۆلار و تەنها 946 دانە لە ئۆتۆمبێلەکە بەرهەم دەهێنرێت.
370 views14:31
Open / Comment
2022-06-12 14:30:16
لە چین دارێک دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلی تێسلا مۆدێل 3 ـدا و بەهۆی بەهێزی سەقفەکەیەوە شۆفێرەکە بە سەلامەتی ڕزگاری دەبێت

پێشووتر ئیلۆن مەسک ڕایگەیاند بوو کە ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا مۆدێل 3 سەلامەتترین ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا و یەکێکە لە ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە 5/5 لە تاقیکردنەوەکانی NHTSA بۆ سەلامەتی بەدەست هێناوە.
352 views11:30
Open / Comment