Get Mystery Box with random crypto!

‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن

Logo of telegram channel kitnnet — ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن K
Logo of telegram channel kitnnet — ‎Kitn.net کەی ئای تی ئێن
Channel address: @kitnnet
Categories: News
Language: English
Subscribers: 3.32K
Description from channel

كەناڵی تایبەتی ماڵپەڕی تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی (kitn.net) لە تێلەگرام

Ratings & Reviews

2.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

2

1 stars

0


The latest Messages 6

2022-06-11 20:12:52
ئەم هەنگاوەی تێلەگرام چۆن هەڵدەسەنگێنیت ؟

پاڤڵ دورۆڤ دوپاتی کردەوە و ئەم
مانگە Telegram Premium بەرامبەر بڕێک پارە بەردەست دەبێت بەبێ کاریگەری لە تایبەتمەندییەکانی ئێستای تێلەگرام و ئەوان هەر بەخۆڕایی دەمێننەوە.

ئەم بوونە پارە لە ئەنجامی داواکاری ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەران بووە بۆ بیرگە (بڕی گێگای زیاتر) و چەن تایبەتمەندییەکی تر کە ناوبراو دەڵێت سەختە بتوانین بەخۆڕایی بەردەستی بکەین چونکە سێرڤەرەکانمان بەرگە ناگرن.

هەروەکو پاڤڵ پێی وایە ئەمە ڕێگەیەکیشە تا ئەوانەی دەیانەوێت هاوکاری مانەوەی تێلەگرام بن بە ئاسانی هاوکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
383 views17:12
Open / Comment
2022-06-11 13:10:50
ئەپی Camtasia 2022 بە تایبەتمەندی نایابەوە بۆ سیستەمی ویندۆز و ماک بەردەستکرا
https://kitn.net/babat/60808
378 views10:10
Open / Comment
2022-06-10 00:27:55 نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکان لە کەی ئای تی ئێنەوە بخوێنەوە!

1- بە فەرمی و بەمزووانە مۆبایلی Poco F4 نمایش دەکرێت و چیپسێتی Snapdragon 870 لەسەر جێگیر دەکرێت.

2- بە فەرمی وەشانی باشتر کراوی (Remake) ـی یاری (The Last of Us Part I) لە ڕۆژی 2 ـی مانگی 9 ئەمساڵ بڵاو دەبێتەوە.

3- مێتا یەکەمین چاویلکەی VR/AR بەرهەم دەهێنێت، بەڵام ئەم وەشانە تەنها بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت.

4- لاپتۆپی Dell XPS 13 نوێ کرایەوە بە نرخی دەستپێکی 999 دۆلار، تایبەتمەندییەکان:

- ڕوونما: 13 ئینج بە ڕوونی 3K و داپۆشەری شووشەیی Corning Gorilla Glass 7.

- پرۆسێسەر: Intel Core i5-1230U یان Core i7-1250U .

- گرافیک: گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xe.

بیرگە: ,256GB PCIe 4 SSD , 512GB PCIe 4 SSD 1TB PCIe 4 SSD.

ڕام: 8 گێگابایت، 16 گێگابایت.

5- کۆمپانیای HTC دوای ماوەیەکی زۆر دەگەڕێتەوە نێو بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و لە بەرواری 28/6 ئەمساڵ مۆبایلێکی نوێی ئاست بەرز نمایش دەکات.

6- مۆبایلی Nothing Phone 1 (ڕکابەرەکەی ئایفۆن بە پێی وتەی سەرۆکی کۆمپانیاکە) لە ڕۆژی 12 ـی مانگی 7 ئەمساڵ نمایش دەکرێت.

7- بە فەرمی لە ڕۆژی 15 ـی ئەم مانگە کۆمپانیای DJI بۆنەیەک ڕێک دەخات بۆ نمایش کردنی بەرهەمە "پرۆ" ـیەکانی.

8- سێیەمین وەشانی تاقیکاری لە ئەندرۆید 13 بە هەندێک چاکسازی و تایبەتمەندییەوە لە لایەن گووگڵ بڵاو کرایەوە.

9- بە فەرمی بیستۆکی بێتەلی Huawei FreeBuds 5i بە باشتر کردنی تایبەتمەندی لابەری ژاوەژاو و 28 کاتژمێر بەرگەگرتنی پاتری و نرخی 90 دۆلار نمایش کرا.

10- ئێکسبۆکس پلانی وایە بە درێژایی ساڵی داهاتوو بە لایەنی کەمەوە پێنج یاری تایبەت بەخۆی و بەچێژ بڵاو بکاتەوە.

11- سەرۆکی کۆمپانیای BYD چینی ڕایگەیاند لە زووترین کاتدا پاتری بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی تێسلا دابین دەکەن.
416 viewsedited  21:27
Open / Comment
2022-06-10 00:27:53
353 views21:27
Open / Comment
2022-06-09 20:02:03
هەر بە تیکتۆک خۆی مۆنتاژ بکە!
زۆربەی بەشی CapCut لەناویدا هەیە!

تیکتۆک تایبەتمەندی ستۆدیۆی بۆ ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەران زیادکرد کە ڕێگەدەدات مۆنتاژ بە شێوەی پێشکەوتوو ڕاستەوخۆ لە ناو ئەپەکەدا بکەن
395 views17:02
Open / Comment
2022-06-01 11:50:37
زانایانی سەربازی چین داوای لە ناوبردنی خزمەتگوزاری Starlink لە وڵاتەکەیاندا دەکەن
https://kitn.net/babat/60764
34 views08:50
Open / Comment
2022-05-31 23:51:58
وێنەی ئەپڵ 1، یەکەمین کۆمپیوتەری کەسی ئەپڵ لە ساڵی 1976، لە مۆزەخانەکەدا بوونی هەیە
145 views20:51
Open / Comment
2022-05-31 23:51:32
بە فەرمی نوێترین و گەورەترین مۆزەخانەی کۆمپانیای ئەپڵ لە وڵاتی پۆڵەندا کرایەوە.

بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵی تێدا کۆکراوەتەوە لە ساڵی دامەزراندی واتە لە 1976 ـەوە و مێژووی کۆمپانیاکەی تێدا خراوەتە ڕوو.
143 views20:51
Open / Comment
2022-05-31 21:37:28
کۆمپانیای BYD چینی 6 کان(چاڵی گەورە) بەرهەمهێنانی لیثيۆم لە ئەفریقا دەکڕێت بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی پاتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی.
175 views18:37
Open / Comment
2022-05-30 22:51:25
پێتان وایە ئەپڵ گۆڕانکاری گەورە لە زنجیرەی ئایفۆن 14 ئەنجام بدات؟
Final Results
20%
بەڵێ
80%
نەخێر
89 voters256 views19:51
Open / Comment