2021-06-25 18:54:22
تەلەگرامی ئەندرۆید و macOS نوێ کرانەوە. ━━━━━━━━━━━━━━
پەیوەندی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵ و پاشبنەمای جووڵاو
پەیوەندی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵ
• لە بەشەی وتووێژی دەنگی لە هەر کۆڕێکدا، کۆنفرانسی ڤیدیۆیی دەست پێبکەن.
• پەردە یان ڤیدیۆی خۆت لەڕێگەی کامێراکەت لەگەڵ ٣٠ بەشداربوو هاوبەش بکە (ئەم سنوورە بەم زووانە زیاد دەکرێت).
• بەبێ ڤیدیۆ لەگەڵ ڕێژەیەکی بێسنوور لە بەشداربووان قسە بکە.
• لە بەشی لادیمەنی هەر کۆڕێک کە تێیدا بەڕێوەبەری، لە پێڕستی ⋮ وتووێژی دەنگی دەست پێبکە.
• پەیوەندییە ڤیدیۆییە بەکۆمەڵەکان لە تەواوی ئامێرەکان، وەکوو: ئایپاد، لاپ تۆپ پشتیوانی دەکرێن.
@KURDISH_4_TELEGRAM
پاشبنەمای جووڵاو
• بۆ یەکەمین جار لە نەرمەواڵەیەکی پەیامنێر، ئەم پاشبنەما ڕەنگیانە، هەر جار کە پەیامێک دەنێرن بەشێوەیەکی جوان دەجووڵێنەوە.
• لە بەشی ڕێکخستنەکانی وتووێژ، بە هەڵبژاردنی تێکەڵاوێک لە ڕەنگەکان، بە کەڵکوەرگرتن لە دەیان شێواز کە لەم بەشەدا هەن، پاشبنەماکەت درووست بکە.
• پاشبنەما جووڵاوەکانی خۆت لەگەڵ هاوڕێ و بنەماڵەکەت هاوبەش بکە.
• لە بەشی ڕێکخستنەکانی وتووێژ > گۆڕینی پاشبنەما، لەنێوان دویان پاشبنەمای جووڵاوی جوان یەکێک هەڵبژێرە.
ئەنیمەیشنی ناردنی پەیام• بە ئەنیمەیشنی باشترکراو پەیامەکان بنێرە. نووسراوەکەت لە کاتی ناردن بۆ وتووێژ، بە شێوەیەکی ڕەوان دەبێت بە تۆقلەی پەیام.
وریاکەرەوەی چوونەژوورەوە بۆ هەژمار
• لەمەبەدوا، هەر کات کە ڕێکخستنەکانی سەلماندنی دوو قۆناغی دەگۆڕدرێت، لەلایەن تەلەگرام ئاگادارییەک وەردەگرن.
@KURDISH_4_TELEGRAM https://cutt.ly/6mq5CzV
214 viewsedited 15:54