2021-07-30 18:38:12
تەلەگرامی ئەندرۆید و iOS بۆ وەشانی 7.9 نوێ کرانەوە.
پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان تا ١٠٠٠ بەشداربوو، خێرایی پەخشکردنەوەی ڤیدیۆ، پەیامی ڤیدیۆیی 2.0 و زیاتر
پەیوەندی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵی 2.0• لەمەبەدوا پەیوەندی ڤیدیۆیی تا 1000 بەشداربوو و هەروەها ڕێژەیەکی بێسنوور بیسەری لە دۆخی ««تەنها دەنگ»» دەبێت.
• بۆ دەستپێکردنی پەیوەندی ڤیدیۆیی بەکۆمەڵ، لە پێڕستی ⋮ لە لادیمەنی هەر کۆڕێک کە تێیدا بەڕێوەبەری وتووێژی دەنگی ساز بکە و دواتر ڤیدیۆکەت چالاک بکە.
خێرایی پەخشکردنەوەی ڤیدیۆ• لە پەخشکەرەوەی ڕەنگاڵە کرتە لەسەر ... بکە تاکوو خێرایی پەخشی 0.5، 1.5 یا 2X هەڵبژێریت.
پەیامی ڤیدیۆیی 2.0چێژ لە چۆنیەتی باشتری پەیامە ڤیدیۆییەکان وەرگرە.
• کرتە لەسەر پەیامێکی ڤیدیۆیی بکە تاکوو گەورەی بکەیتەوە.
• کاتێک ڤیدیۆ ڕادەوەستێت، کاتەکەی بۆ پێشەوە و بۆ دواوە ببە.
• لە کاتی تۆمارکردنی پەیامێکی ڤیدیۆیی بە کامێرای پشتەوە، بە جووڵەی نقورچک گەورەی بکەوە.
• لە کاتی تۆمارکردنی پەیامی ڤیدیۆیی، بەردەوام بە لە بڵاوکردنەوەی مۆسیقا.
مۆری زەمەنی
بۆ ئەوەی بتوانی ڤیدیۆ لە چرکەیەکی دیاریکراو بڵاو بکەیتەوە، کەڵک لە مۆری زەمەنی وەکوو '0:45' لە سەردێڕی ڤیدیۆ یان لە وەڵامدانەوەکەیان وەرگرە.
• ئەگەر سەردێڕی ڤیدیۆ لەبەرگری مۆری زەمەنی بێت، لەسەری ڕایگرە تاکوو بەستەرێک بۆ چرکەی دیاریکراو روونووس بکرێت.
هاوبەشکردنی پەردە لەگەڵ دەنگ
• پەردەی ئامێرەکەت لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان هاوبەش بکە.
• دەنگی ئامێرەکەت لە کاتی هاوبەشکردنی پەردە لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان، هاوبەش دەکرێت.
• لە کاتی چالاککردنی کامێرا لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان، بۆ لای چەپ یان ڕاست بیکێشە تا سەرچاوەی ڤیدیۆ، هەڵبژێریت.
و زیاتر
• لە وتووێژەکانت تایبەتمەندی سڕینەوەی خۆکار چالاک بکە تاکوو پەیامەکان لەدوای 1 مانگ (هەروەها 1 ڕۆژ یان 1 هەفتە) بسڕێنەوە.
• لە دەستکاریکەری ڕەنگاڵەدا، بە ئاسانی وردەکارییەکان بکێشە.
• شێوەچکەکانی , , , , , , , , , , , , , , بە لیستی شێوەچکە جووڵاوەکان زیاد کران.
@KURDISH_4_TELEGRAM
627 views15:38