2021-04-28 23:03:41
پارەدانی 2.0، وتووێژی دەنگی بەرنامەڕێژکراو، وەشانەکانی نوێی وێب
@KURDISH_4_TELEGRAM پارەدانی 2.0 • لە هەر کۆڕ، کەناڵ یان ڕۆبۆت، کاڵا و خزمەتی ڕاستەقینە بۆ فرۆشتن دابنێن. تەلەگرام هیچ بڕە پارەیەک بۆ ئەم تایبەتمەندییە وەرناگیرێت.
• بەکەڵک وەرگرتن لە یەکێک لە 8 دابینکەری خزمەتگوزاری پارەدان، بە شێوەیەکی ئاسوودە و بێترس پارەی کاڵاکان بدەن. تەلەگرام زانیاری پارەدانی تۆ پاشەکەوت ناکات.
• دەتوانن ئەم تایبەتمەندییە لە @TestStore تاقی بکەیتەوە.
وتووێژی دەنگی بەرنامەڕێژکراو
• وتووێژە دەنگییەکان بەرنامەڕێژ بکە تاکوو بەشداربووان پێشتر ئاگادار بکرێنەوە.
• کاتپێوی پێچەوانە بۆ دەست پێکردنی وتووێژی دەنگی ببینە لە دەست پێکردنی ئاگادار ببە.
لادیمەنی چکۆلە لە وتووێژە دەنگییەکان• ڕاستەوخۆ وێنەی لادیمەن بە قەبارەی تەواو و هەروەها ژیاننامەی تەواوی بەشداربووانی وتووێژی دەنگی لە لیستی بەشداربووەکاندا ببینه.
• وێنەی لادیمەن و ژیاننامەی خۆت لە پەنجەری وتووێژی دەنگی نوێ بکەوە.
وەشانەکانی نوێی وێب
• دوو وەشانی پێشکەوتووی نوێی تەلەگرامی وێب تاقی بکەوە. هەر دوو وەشان لە لەزگەی جووڵا، دۆخی شەو، بۆخچەکانی وتووێژ و تایبەتمەندییەکانی دیکە پشتیوانی دەکات.
https://webk.telegram.org/
https://webz.telegram.org/
پەڕگەی APKی سەربەخۆ
• ڕاستەوخۆ نەرمەواڵەی تەلەگرام لە ماڵپەڕی تەلەگرام دابەزێنە تا خێراتر نوێکارییەکان وەربگریت.
https://telegram.org/android
بڵاوکەرەوەی مۆسیقای چاککراو
• لە وتووێژێکدا بەبێ لێدان و کردنەوەی ڕەنگاڵە، بە جووڵاندنی دوو قامک، گەورەی بکەوە.
• بە ڕاگرتنی لای ڕاست یان چەپی پەڕە، ڤیدیوکە بۆ پێشەوە یان بۆ دواوە بەرە.
• بە دوو جار کرتە کردن لەلای ڕاست یان چەپ، کاتەکەی 10 چرکە بۆ پێشەوە یان داوە ببە.
زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم نوێکارییە:
https://telegram.org/blog/payments-2-0-scheduled-voice-chats
@KURDISH_4_TELEGRAM
116 viewsedited 20:03