2021-02-24 11:25:41
تەلەگرامی ئەندرۆید بۆ وەشانی 7.5 نوێ کرایەوە.
@KURDISH_4_TELEGRAM سڕینەوەی خۆکاری پەیامەکان، ویجیتەکان، بەستەرەکانی بانگهێشت کە بەسەردەچن.• سڕینەوەی خۆکاری پەیامەکانپەیامەکان ڕێکبخەن کە لەدوای 24 کاتژمێر یان 7 ڕۆژ لە ناردنیان خۆکارانە بسڕێنەوە.
• لە هەریەک لە وتووێژەکانت و لەو کۆڕ و کەناڵانەی کە بەرێوەبەری، ڕێکخستنەکانی سڕینەوەی خۆکار کۆنترۆڵ بکە.
• بۆ چالاک کردنی سڕینەوەی خۆکار، بڕۆ بۆ بەشی > سڕینەوەی مێژوو > هەڵبژاردنی کات > چالاک کردنی سڕینەوەی خۆکار.
بەستەرەکانی بانگهێشت کە ماوەکەی بەسەردەچێت
• بەستەرەکانی بانگهێشت ساز بکە کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کار دەکەن و ژمارەی بەکارهێنانی سنوورداریان هەیە.
• ببینن چ کەسانێک لە ڕێگەی بەستەری بانگهێشتی تۆ یان بەڕێوەبەرەکەت بەشدار بون.
• بەستەری بانگێشت بە شێوەی کۆدی QR لیبکە تاکوو بەکارهێنەرەکان بتوانن بە کامێرای تەلەفوونەکەیان سکەنی بکەن.
• بۆ بەڕێوەبردنی بەستەرەکانی بانگهێشت، لادیمەنی کۆڕ یان کەناڵەکەت بکەوە > کرتە لەسەر دوگمەی قەڵەم بکە > و بەستەرەکانی بانگهێشت لیبدە.
ویجیتی پەڕەی سەرەکی
• ڕاستەوخۆ لە پەڕەی سەرەکی مۆبایلەکەت، دەستت بە وتووێژەکانت بگات.
• بۆ زیادکردنی ویجیت، دەستت لەسەر پەڕەی سەرەکی مۆبایلەکەت ڕاگرە کرتە لەسەر ویجیت (widget) بکە و تەلەگرام بدۆزەوە.
کۆرەکان بە ژمارەی ئەندامی بێسنوور
• ئەو کۆڕانەی کە ژمارەی ئەندامەكانی بە 200,000 کەس گەیشتووە، بیگۆڕن بۆ کۆڕی بڵاوکردنەوەی بێسنوور.
هاوردەکردنی وتووێژی باشترکراو• لە کاتی هاوردەکردنی مێژووی وتووێژەکان لە نەرمەواڵەکانی دیکەوە، پەیامەکان بەپێی ڕێکەوتی سەرەکییان بچنە. (ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ بۆ ئەو وتووێژانەی بەردەستە کە لە 1000 پەیام کەمتری تێدایە)
زانیاری زیاتر:
https://telegram.org/blog/autodelete-inv2
@KURDISH_4_TELEGRAM
747 viewsedited 08:25