2021-01-28 19:41:39
تەلەگرام ئەندرۆید و iOS بۆ وەشانی 7.4.0 و تەلەگرامی دێسکتاپ بۆ وەشانی 2.5.7 نوێکرایەوە @KURDISH_4_TELEGRAM گواستنەوەی مێژووی وتووێژ لە نەرمەواڵەکانی دیکه• مێژووی پەیامەکانت لە نەرمەواڵەکانی دیکه وەکوو واتساپ و کاکائۆتاک بۆ تەلەگرام بگوازەوە.
• لە تایبەتمەندی هەناردەکردنی وتووێژ لە نەرمەواڵەکانی دیکه کەڵک وەرگرە و دواتر پەڕگەی پاشەکەوتکراو لەگەڵ تەلەگرام هاوبەش بکه.
هەرێمی تایبەتی زیاتر• پەیامەکان، کۆڕەکان، مێژووی پەیوەندییەکان، بۆ هەردوو لایەن بەبێ ھیچ شوێنەوارێک بسڕەوە.
وتووێژی دەنگی باشتکراو• ڕێژەی دەنگی هەر بەکارهێنەرێک لە وتووێژە دەنگییەکان بە دڵی خۆت ڕێکبخه.
• وتووێژە دەنگییە چالاکەکانی کۆڕەکانت لە سەرەوەی پەڕەی پەیوەندییەکان ببینه.
بڵاوکەرەوەی مۆسیقای باشترکراو• کرتە لەسەر ناوی هونەرمەند لە بڵاوکەرەوەی مۆسیقا بکه تاکوو تەواوی تراکەکانی لە تەواوی وتووێژەکانت ببینی.
• گۆرانییەکان بە خۆنواندنی کاڵ ڕابگرە و بەردەوام ببە.
• کرتە لەسەر دوگمەکانی «دواتر» و «پێشوو» بکه و ڕایگرە تاکوو کاتی گۆرانیەکە بۆ پاش و پێش پێبکەیت.
و زیاتر• لە ڕێگای لەزگەیەکی جووڵاو و یەکجار کرتە کردن بەخێرهاتنی بەکارهێنەرە نوێکان بکه.
• چێژ لە پشتیوانی Talkback باشترکراو وەربگرە.
• سکاڵا لەو کۆڕ و کەناڵە ساختەکان بکه کە خۆیان وەکوو کەسێک یان ڕێکخراوێکی ناودار دەناسێنن.
زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم نوێکارییە
https://telegram.org/blog/move-history
@KURDISH_4_TELEGRAM
621 views16:41